وه‌كو سێبه‌ر ناوت به جه‌سته‌م نوساوه.
وه‌ك هه‌وریادگاریت به‌سه‌رسه‌رمم ده‌گرمێنێ.
به‌هارنیت بارانم به‌سه‌ردا ب‌بارێنی.
پایزه جه‌سته‌م ژوانی ده‌وێ.
وا خه‌ریكه به‌فر ده‌بارینیته سه‌رم.
به‌رده دلت سه‌رماش نه‌یبرد.
ڕێبوارێ هات ئاوی ناو كێوانتی خوارده‌وه‌و.
چۆن توانیت ببی به ساقی، ساقیت.. ساقت والاكه‌ی.
هه‌وری ڕه‌ش بگرمێنێته سه‌رت.
نقوم بكه‌ی بیابانی پاوانم.
سوێندت خوارد سنورت داخه‌ی.
كامه ھیرش دای ته‌كاندوه‌دارستانی من.
خوده‌تگوت بۆتۆیه ئاودێری باغه‌كه‌م.
كێوو كانی و سنور‌و دارستانت به‌من چی.....
كه فرۆشرا پاوانم.
نیشتمانم دیلی ده‌ستی ناحه‌زه.
ڕۆژ نی یه نه‌گرمێنێ تۆپ و ته‌یاره‌ی دوژمن.
كوا كوێستان و گه‌رمێنێ ڕه‌وه‌ندانت؟
هه‌موت فرۆشت كون كونت كرد بۆ نه‌وتی خاوت.
بۆناوتی برد نه‌وتی ئاڵه تاڵه بۆتاڵی باغه‌كان.
هه‌موی ڕۆی ڕێحانی باغه‌كان.
ڕه‌ش بوه ڕوی وه‌ك ڕوی جه‌نابی تازه‌كه‌ت.
هه‌سته وه‌ره به‌ر بارانی فرمێسكم با ده‌ربكا جه‌نابه‌ت.
پاكی كه‌ره‌وه ڕه‌شی نه‌وتی كونكراوت.