بارزانی: گلەیی لەكۆمەڵی ئیسلامی كردوە
26/01/2016 نوسەر: bzavpress

بارزانی: گلەیی لەكۆمەڵی ئیسلامی كردوە


مەسعود بارزانی لە كۆبوونەوەكەیدا لەگەڵ لایەنەكان باسی لە ئامادەنەبوونی گۆڕان و كۆمەڵ كردووە لەو كۆبوونەوەیەدا.
 
ماڵپەڕی ئاوێنە نیوز لە زاری سەرچاوەیەكی بەشداربوو لە كۆبونەوەی مەسعود بارزانی و لایەنە سیاسیەكان بڵاویكردەوە: لەكۆبونەوەكەدا‌و لەبارەی بەشدارینەكردنی بزوتنەوەی گۆڕان‌و كۆمەڵی ئیسلامی مەسعود بارزانی وتویەتی : من لەهۆكاری بەشدارینەكردن‌و بایكۆتكردنی كۆبونەوەكە لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕانەوە تێدەگەم‌و مافی خۆیانە بەڵام بەشدارینەكردنی كۆمەڵی ئیسلامیم بەلاوە سەیرە. 

وتیشی "بارزانی لەو بارەیەوە وەكو گلەییەك گلەیی لەكۆمەڵی ئیسلامی كردوە". 

سەبارەت بەپرسی موچەش، سەرچاوەكە رایگەیاندوە "لەكۆبونەوەكەدا كە سەرۆكی حكومەت‌و جێگرەكەی ئامادەی بون لایەنەكان داوایان لەحكومەت كردوە كە هەر هەوڵ‌و ئیجرائاتێك دەكرێت ناكرێت لەسەر حسابی موچەخۆری كەمدەرامەت بێت‌و ئیجرائاتەكانی كەمكردنەوەی موچە لەپلە باڵاكاندا بمێنێتەوە".