26/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
هەڵەبجەی تازە لەنێوان دوو پارێزگا بووە بەدووبەشەوە
بە بڕیارێکی پارێزگای سلێمانی بەهۆی شەپۆلی سەرماوە بۆماوەی دوو ڕۆژ سەرجەم فەرمانگەکان پشووە ، به‌ڵام ئەم بڕیارە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و فەرمانگەکانی گرتەوە لە شارەکەدا بەڵام بەهۆی ئەوەی بەشی کوردی شارەزوور سەربە زانکۆی پارێزگای هەڵەبجەیە ئەم بڕیارە نەیگرتەوە.
له‌و باره‌یه‌وه بڕیار قادر كه دانیشتووی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌یه مه‌ترسی ئه‌م دوو كه‌رت بوونه‌ی بۆ بزاڤ پرێس خسته‌روو وتی :- ئه‌م پرسه تایبه‌ته به‌سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و چین و نوێژه‌كان چه‌ق به‌ستوو تیا ماوین له نێوانی دا.
وتیشی:- ڕێگاکەی دوورە هەڵەبجە لەکوردستان هیچ قەزایەک نیە فەرمانگەکانی لەسەر دوو پارێزگا بن دەمانەوێ یەکلابكرێته‌وه هەربڕیارێک لە هەردوو پارێزگاکەدەربچێت بەتەواوی سەرجەم فەرمانگەکانی شارەکەمان ناگرێتەوە بۆنمونە پشووەکەی ئەمڕۆو سبەینێی پارێزگاری سلێمانی بڕیاری دا سەرجەم فەرمانگەکانی نەگرتەوە.
رونیشكرده‌وه :- له‌كاتی سه‌ردانیكردنی به‌رێز پارێزگار بۆ قه‌زاكه هه‌مان پرسیاری ئه‌م دوو به‌شبوونه‌م لێكردووه ئیستاش هه‌ر چاوه‌روانین بۆ وه‌ڵامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه هیوادارین یەکلایی بکرێینەوە لەنێوان ئەم دوو پارێزگایه‌دا داواكاریشین له بەڕێز قایمقامی قەزای شارەزوور هەوڵەکانی بخاتەگەڕ بۆئەم مەبەستە چونکە وه‌ك سه‌ره‌تا ئاماژه‌م پێكرد تایبەتە بە سەرجەم هاوڵاتیان و چین و توێژەکان.