25/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
له هه‌ڵه‌بجه مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامن له بایكۆت كردن
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زۆربه‌ی قوتابخانه و فه‌رمانگه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌رده‌وامن له‌سه‌ر بایكۆت كردنی ده‌وامه‌كانیان و پێیان وایه حكومه‌ت بێ باكانه له بارودۆخه‌كه ده‌ڕوانێت و هیچ جۆره پێشخه‌ریه‌ك بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه نادات .
له‌م باره‌یه‌وه پارێزه‌ر باران محمد به بزاڤ پرێسی ووت : " پێم وایه كه بایكۆت كردن هۆكاری سه‌ره‌كیه بۆ فشار خستنه‌سه‌ر حكومه‌ت تا ناچاری بكات بۆ دابین كردنی قوت و بژێوی هاولاَتیان چونكه له كوردستان به‌داخه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و شێوازه‌ی فێری هاولاَتیان كردوه كه به ناڕه‌زای و خۆپیشاندان به‌ده‌م داواكاری فه‌رمانبه‌ر و موچه‌خۆران و ته‌نانه‌ت هاولاَتیانیشهوه دێت. وه داواكاری فه‌رمانبه‌ران به‌گشتی ته‌نها خۆی له موچه نابینێته‌وه به‌ڵكو ئه‌م قۆناغه‌ی كه ئێستا كوردستانی پێدا تێده‌په‌ڕێت قۆناغێكی مه‌ترسیدار و ترسناكه به‌ڵكو داوای گۆڕانكاری له ژیان و سیسته‌می حكومڕانی و نه‌هیشتنی گه‌نده‌ڵی دهكریَت و به‌تایبه‌تی كه گه‌نجانی نیشتمان هیَنده بیَزارن نیشتمان بهجیَ دههیَڵن و دواجار ده‌بنه خۆراكی ماسیه‌كانی ده‌ریای ئیجه ، ئه‌م قه‌یرانانه و چه‌ندین قه‌یرانی تری وه‌ك نه‌بونی بودجه هۆكارن بۆ مانگرتنی موچه‌خۆران و نه‌هاتنه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان"
له زۆربه‌ی خوێندنگاكانی و فه‌رمانگه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه ده‌وام تێیدا ڕاگیراوه و موچه‌خۆرانیش ئه‌وه دووپات ده‌كه‌نه‌وه تا به‌ده‌ستهێنانی سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن له بایكۆت كردنی هۆڵه‌كانی خوێندن و فه‌رمانگه‌كانیان .
له‌م باره‌یه‌وه م هوشیار احمد به بزاڤ پرێسی ووت : "ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه داوای جێبه‌جێ كردنی چه‌ند داواكارییه‌كمان داوه و هه‌تا بۆمان جێبه‌جی نه‌كه‌ن ناڕۆینه‌وه هۆڵه‌كانی خوێندن . داواكاریه‌كانمان به نوسراو خستوه‌ته به‌رده‌م حكومه‌ته‌وه و خۆی له له دابین كردنی موچه‌ی مانگی نوَ و ده‌ی ساڵی رابردوه وه به زوترین كات و دیاری كردنی كاتێكی گونجاو بوَ پێدانی موچه نه‌دراوه‌كانی تر و ده‌ست نه‌بردن بوَ بڕینی ده‌رماڵه و سه‌ره موچه ی ماموَستایان" .
له زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ش مامۆستایان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاران و ئه‌نجام دانی تاقیكردنه‌وه‌كان بایكۆتیان شكاند و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌وام له به‌رامبه‌ردا فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌ر بایكۆتی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن و پێیان وایه كه جگه له گرفتی موچه دواكه‌وتووه‌كانیان چه‌ندین كێشه‌ی تر هه‌ن كه تایبه‌ته به زانكۆ كه خۆی له نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و گه‌نده‌ڵی ده‌بینێته‌وه ڕایانگه‌یاند تا چاره‌سه‌ر كردنی سه‌رجه‌م گرفته‌كان و پێدانی مووچه دواكه‌وتووه‌كانیان ئه‌وان به‌رده‌وامی به بایكۆت كردن ده‌ده‌ن .