01/09/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره "31 ی ئاب كاره‌ساتێكی گه‌وره بوو
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاند له‌شاری هه‌ولێر وتی "رووداوی 31 ی ئاب كاره‌ساتێكی گه‌وره بوو" هیواشی خواست جارێكی تر دوباره نه‌بێته‌وه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه ده‌بێت ببێته وانه بۆ پارچه‌كانی تر.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێـی نیشتیمانی كوردستان‌و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سێێ هه‌ولێر، له‌باره‌ی رۆژی 31ی ئابی 1996 هیوای خواست ئه‌و جۆره رووداوانه دووباره نه‌بێته‌وه پارچه‌كانی تری كوردستانیش وانه‌ی لێوه‌ربگرن .
31ی ئابی 1996 له‌سه‌ر داواكاری پارتی دیموكراتی كوردستان حكومه‌تی به‌عس هێرشێكی به‌رفراوانی كرده سه‌ر شاری هه‌ولێرو له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا توانییان شاره‌كه له هێزه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی و لایه‌نه‌كانی تری كوردستانی‌و عێراقییه‌كان چۆڵ بكه‌ن، ئه‌م رووداوه كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی‌و جیهانی لێ كه‌وته‌وه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له په‌راوێزی به‌رێوه‌چوونی یادی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دێرین ئه‌بوبه‌كر خۆشناو له‌شاری هه‌ولێر به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند" له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مرۆ له 31/8/1996 به‌هۆی هێنانی رژێمی له‌ناوچووی به‌عس بۆسه‌ر هه‌ولێری پایه‌ته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ، هه‌رچه‌نده به‌هۆی كه‌شو هه‌وای بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن نامه‌وێ زۆر داخلی ناوه‌رۆَكی ئه‌و رووداوه بم ، به‌ڵام ئه‌و رووداوه بووه هۆی كاره‌ساتێكی گه‌وه‌ره