23/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان پشتگیری مامۆستایانی ناڕازی ده‌كات
سه‌ر له‌به‌یانی ئەمڕۆ 2016/1/23 ژمارەیەک لە به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه و مامۆستایانی ھەڵەبجە بایکۆت کردنی ده‌وامی وەرزی دووەمی خوێندنیان ڕاگەیاند و له به‌رامبه‌ریشدا لقی ھەڵەبجەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان له بەیانامەیەکدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست بزاڤ پرێس كه‌وتووه داوا دەکات لە ڕۆژی شەمەوە بایکۆت کردن دەست پێ بكرێت .
م هوشیار احمد نوێنه‌ری مامۆستایانی ناڕازی هه‌ڵه‌بجه به بزاڤ پرێسی ڕاگه‌یاند :"له ڕوَژانی 24 و 25 مانگ نمره‌ی وه‌رزی یه‌كه‌م به قوتابیان ده‌درێته‌وه و ڕوَژی 26 مانگ بایكوَت ده‌ست پێده‌كات . ئێمه وه‌ك ماموَستایان بایكوَت ده‌كه‌ین و هیچ جوَره چالاكیه‌كمان نابێت له‌سه‌ر شه‌قام ئه‌گه‌ر ڕونكردنهوه یان قسه‌یه‌ك پێویست بێت له ڕێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت" .
له به‌رامبه‌ریشدا لقی ھەڵەبجەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستاندا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌یاننامه‌یه‌كی بلاَو كرده‌وه و چندین خاڵی خسته‌ڕوو . لە بەیانامەکەی لقی ھەڵەبجەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستاندا کە نوێنەرایەتی مامۆستایانی پەروەردەکانی سنوری (ھەڵەبجە و سەیدسادف و شارەزوور و پێنجوێن ) دەکات نیگەرانی خویان بەرامبەر بە دواکەوتنی مووچە دەربرێوە و چوار خاڵیشیان ئاڕاستەی مامۆستایان کردووە .
خاڵەکان خۆیان لەوەدا دەبێتەوە تا بەرواری ٢٨-١-٢٠١٦ و پێدانەوەی نمرە بە خوێندکاران دەوام بکرێت و لە ٣٠-١-٢٠١٦ وە بەفەرمی بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندن بکرێت
لەکۆتایی بەیاننامەکەی یەکێتی مامۆستایان‌دا ھاتووە کە مامۆستایان لە باردۆخی ئێستا نیو مووچە وەربگرن و پشتیوانی خۆشیان بۆ مامۆستایان دەربڕێوە .