22/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌نجومه‌نی زانكۆی ههَهبجه داوا ده‌كات مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ده‌وامه‌كانیان
ڕۆژی (4 شه‌ممه) ڕێكه‌وتی (20/1/2016) ئه‌نجومه‌نی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجامدا و داوا له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران ده‌كات كە ڕۆژی یەك شەمە ڕێكەوتی (24/1/2016) په‌یوه‌ندی بكه‌نه‌وه به ده‌وامی فهرمیانهوهدوای كۆتایی هاتنی كۆبونه‌وه‌كه‌ش ئه‌نجومه‌نی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه ئه‌م داواكارییه‌ی بلاَو كرده‌وه كه تیایدا هاتووه :
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكارانی خۆشه‌ویست...
ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه به‌پێویستی ده‌زانین به هه‌موو لایه‌كی ڕابگه‌یه‌نین كه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و سه‌رۆكایه‌تی زانكۆش زۆر به‌په‌رۆشه‌وه پشتگیری له داواكاریه ڕهواكهتان ده‌كه‌ین بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌و پێدانی مووچه‌كانتان به‌زووترین كات و دابینكردنی پێداویسته هه‌نوكه‌ییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌میشه‌و به‌به‌رده‌وامی ئه‌وه‌نده‌ی له ده‌ستمان هاتووه هه‌وڵی جدیمان داوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی زانكۆ له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم پیا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له پێناو به‌ر قهراركردنی پێگه‌یه‌كی زانستیانه بۆ ڕۆڵه‌ی شه‌هیده سه‌ربه‌رزو پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان.
وه‌ك چۆن له پێشتردا دڵسۆزانه و لێبڕاوانه كارتان كردوه و به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو كێشانه‌تان گرتووه كه ڕووبه‌ڕووتان بووه‌ته‌وه له‌به‌ر خاتری به‌رده‌وام بوونی پرۆسه‌ی خوێندن وبەرژەوەندی خوێندكارانی ئازیز.
وه ئه‌نجومه‌ن بڕیاریدا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی داواكاریه‌كانتان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارێزگاكه‌ماندا كۆبێته‌وه‌و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵیاندا هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بدات، وه داواكاری بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كان جارێكی تر به‌نوسراو ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بكاته‌وه به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن به‌ته‌واوی په‌كی نه‌كه‌وێت.
له به‌رامبه‌ریشدا مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر بایكۆت كردنی ده‌وامی خۆیان به‌رده‌وامن و ڕایده‌گه‌یه‌نن كه تا ده‌سته‌به‌ر كردنی سه‌رجه‌م مافه‌كانیان هه‌ر له دابین كردنی موچه دواكه‌وتووه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشه و گیروگرفتانه‌ی كه له ناو زانكۆی هه‌ڵه‌بجه هه‌یه .