خۆپیشاندانەکان بریندار بوونی لێ کەوتەوە
20/01/2016 نوسەر: bzavpress

خۆپیشاندانەکان بریندار بوونی لێ کەوتەوە


دوای ئەوەی ئەمرۆ-1-2016 بەشێك لەهاووڵاتیانی سەیدسادق مەبەستی داواكاری و نەهێشتنی قەیرانەكان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، لەكاتی خۆپیشاندانەكەدا خۆپیشاندەرێك بریندرا كرا.

 سەرچاوەیەكیش لە ناو خۆپیشاندانەكە بە بزاڤ پرێسی راگەیاند:" ئەو گەنجەی برینداركرا، بە بەرد برینداربووەو تەندروستی بریندارەكەش لەئێستادا جێگیرە".

ئەوە سەرچاوەیە وتیشی:"خۆپیشاندان بەردەوامەیی هەیە و هێزە ئەمنییەكان رێگری دەكەن لەسوتاندنی بارەگای حزبەكان لەو قەزایە، بەڵام خۆپیشاندەران هێرشەكانیان بۆسەر بارەگای حزبەكان بەردەوامە".

‌ژ.ک