31/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی: ده‌بێت یه‌كێتی داوای لێبوردن بكات نه‌ك ئێمه
سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه پێویسته یه‌كێتی داوای لێبوردن بكات له‌سه‌ر 31ی ئاب نه‌ك پارتی.
له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رووداو كه ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه، ئاری هه‌رسین ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه یه‌كێتی هۆكاری 31ی ئاب بووه‌و پارتی په‌رچه‌كرداری له‌وه‌دا هه‌بووه كه به‌رگری له‌خۆی بكات.
ناوبراو راشیگه‌یاند كه پێویسته یه‌كێتی داوای لێوبردن له‌خه‌ڵكی كوردستان بكات نه‌ك پارتی كه ته‌نها به‌رگری له‌خۆی كردووه‌و هه‌وڵی پاراستنی دیموكراسی داوه.
وتیشی "ئه‌وه‌ی یه‌كێتی كردی هه‌ڵه نه‌بوو كفر بوو".
د.ع