خۆپیشاندانی هاوڵاتیان لە سەیدسادق دەستیپێکرد و خۆپیشاندەران ڕێگای سەیدسادق پێنجوێنیان بۆ ماوەیەک داخست و دواتر چونە بەردەم بارەگای پارتی.
پەیامنێری بزاڤ پرێس ڕایگەیاند:"دوای داخستنی ڕێگای نێوان سەیدسادق- پێنجوێن خۆپیشاندەران ڕێڕەوی خۆپیشاندانەکانیان گۆڕی بۆ بەردەم بینای قایمقامیەتی قەزاکە".
وتیشی:"ژمارەی خۆپیشاندەران ئێستا زیاتر لە ١٥٠ کەس دەبێت".
هەروەها ڕایشیگەیاند:"خۆپیشاندەران لە ئێستادا لەبەردەم بینای ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستانن و بەبەرد هێرش دەکەنە سەر بارەگاکە".


ژ.ک