كه‌مێك پێش ئێستا له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و به‌پێی زانیارییه‌كانی بزاڤ پرێس له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه به‌شدارن.
بەپێی زانیارییەکانی بزاڤ پرێس له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی لامه‌ركه‌زیه‌تی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان قسه‌وباسی له‌باره‌وه ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ده‌رئه‌نجامێك و بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت.
هه‌روه‌ك به‌پێی زانیارییه‌كانی بزاڤ له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قسه له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بڕینی ده‌رماڵه‌ی به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله حكومیانه‌ی لای فه‌رمانبه‌رانن ده‌كرێت جگە لە ئۆتۆمبێلی وەزیرەکان.
ژ.ک