شارەزوور بەرێوبەری قوتابخانەکان ڕەتیدەکەنەوە نیو مووچە وەرگرن
19/01/2016 نوسەر: bzavpress

شارەزوور بەرێوبەری قوتابخانەکان ڕەتیدەکەنەوە نیو مووچە وەرگرن


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19ی كانوونی دووه‌می 2016 لە دیوانی بەڕێوەبەریتی پەروەردەی شارەزوور بە ئامادەبوونی بەرێوبەری سەرجەم باخچە و قوتابخانە و خوێندنگاکانی سنووری پەروەردەکە و بە ئامادەبوونی بەرێوبەری پەروەردە کۆبوونەوەکرا لەسەر نیو مووچەی مامۆستایان.

تیایدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆك بوون سەرجەم بەرێوبەرەکان نیو مووچەیان پێ قبوڵ نیە وەرگرتنی نیو مووچەکە رەتکرایەوە.

وه‌ بریاردرا بەهیچ شێوەیەک ئامادەنین لەپاش چوار مانگ بە نیو مووچە ڕازیبن.