19/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
بەرپرسی باڵیۆزانی عێراق له ئاسیا و ئوسترالیا سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه دەکات
به‌مه‌به‌ستی زیاتر سه‌ره‌نج ڕاكێشانی باڵیۆزه‌كانی ووڵاتان بۆ تاوانی كیمبارانی هه‌ڵه‌بجه و هێنانیان بۆ ئه‌نجام دانی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری به‌رپرسی باڵیۆزانی عێراق له ئاسیا و ئوسترالیا سه‌رانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كردوو ڕاشی گه‌یاند هه‌ریه‌ك له وولاتانی یابان و چین ئاماده‌ی ئه‌نجام دانی پڕۆژه‌ن له‌هه‌له‌بجه.
پاش به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌شه جیاوازه‌كانی مۆنۆمێنته‌كه له كونگره‌یه‌كی روَِژنامه‌وانی دا به‌كرجاف لێپسراوی بالێوزانی عێراق له ئاسیا و ئوسترالیا رایگه‌یاند هاتووین له هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ ئیدراه‌ی هه‌ڵه‌بجه كۆبیینه‌وه بۆ ساڵیادی ئه‌م ساڵی تاوانه‌كه زورترین بالێوز بانگ بكه‌ین و پیان بڵین هاوكاری ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه بن.
ووتیی له هه‌موو كۆنفراسه‌كاندا ناوی تاوانی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن وولاتانه‌وه براوه و گه‌وره‌ی تاوانه‌كه ئێستا لای زوربه‌ی وولاتان هه‌ستپێكراوه به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌موویان بانگ بكه‌ینه‌وه هه‌ڵه‌بجه خویان تاوان و به‌لگه‌كان ببینن.
لێپسراوی بالێوزانی عێراق له ئاسیا و ئوسترالیا راشیگه‌یاند هه‌ریه‌ك له باڵیۆزانی یابان و چین ئاماده‌یان ده‌ربریوه له هه‌ڵه‌بجه پڕۆژه ئه‌نجام بده‌ن و ئێمه ده‌بینه نێوه‌ندگیرێك له نیوان ئیداره‌ی هه‌ڵه‌بجه و بالێوزه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی وولاتان به ئاڕاسته‌ی هه‌ڵه‌بجه ڕابكێشین.
له‌گه‌ڵ باڵیۆزه‌كانی وولاتان قسه‌مان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بینه هه‌ڵه‌بجه و تاوانی هه‌ڵه‌بجه ببینن و پڕۆژه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام بده‌ن و ئێمه ده‌بینه ناوه‌ند گیریك له نیوان هه‌ڵه‌بجه و باڵیۆزه‌كاندا.
ژ.ک