19/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕاگەیاندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ موچە خۆران
سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی مووچە دڵنیایی بە سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران دەدات لەوەی هیچ مووچەیەكیان نافەوتێت.
لە راگەیێندراوێكدا کە وێنەیەکی دەست بزاڤ پرێس کەوتووە، سەرۆكایەتی حكومەت روونیكردووەتەوە "له هه‌ندێ له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن وا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ته‌نیا نیوه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كات، لێره‌دا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌م ئیدیعایه هیچ راستی و بنه‌مایه‌كی نییه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حكومه‌ت بڕیاری وای نه‌داوه كه ته‌نیا نیو مووچه دابه‌ش بكات".
بەپێی راگەیێندراوەكەی حكومەت، ئه‌م هه‌فته‌یه ته‌نیا هێنده‌ی نیوه‌ی پاره‌ی پێویست بۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به كاش لای وه‌زارتی دارایی و ئابووری هه‌بووه، بۆیه ده‌ستیان به دابه‌شكردنی ئه‌و نیوه‌یه كردووه، له ماوه‌یه‌كی داهاتووشدا كه باری دارایی رێگه‌ی دا، نیوه‌ی دووه‌می ئه‌و مووچه‌یه دابه‌ش ده‌كرێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مووچه‌ی هیچ فه‌رمانبه‌رێكی حكومه‌ت نافه‌وتێت.
رۆژی یەكشەممە 17-1-2016، لە راگەیێندراوێكدا وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی قەیرانی دارایی، ئەم هەفتەیە لەجیاتی مووچەی تەواو، تەنیا نیو مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.
نزیكەی 2 ساڵە بەهۆی بڕینی بودجە لە بەغداوە و دابەزینی نرخی نەوت و شەڕی داعش حكومەتی هەرێمی كوردستان رووبەڕووی قەیرانێكی دارایی تووند بووەتەوە، ئێستا حكومەت چوار مووچەی فەرمانبەران و سێ مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش قەرزدارە كە نزیكەی سێ ملیار دۆلار دەبێت.
ژ.ک