19/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
گروپێکی داعش لە سلێمانی دەستگیرکران کە ویستوویانە تەقینەوە ئەنجام بدەن
دژە تیرۆر بەھاوکاری ئاسایشی سلێمانی و گەرمیان گروپێکی تیرۆریستی سەر بەداعش لەپارێزگای سلێمانی دەستگیردەکات و بەپێی زانیارییەکان بەنیازی تەقاندنەوەی حوسەینییەی سلێمانی بوون.
کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان زمانحاڵی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بڵاویکردەوە کە دژە تیرۆر بەھاوکاری ئاسایشی سلێمانی و گەرمیان گروپێکی تیرۆریستی سەر بەداعش لەپارێزگای سلێمانی دەستگیرکردوە و گروپەکەش بەنیازی تەقاندنەوەی حوسەینییەی سلێمانی بوون.
ئاماژەبەوەشدراوە کەئەندامەی دەستگیرکراوەکانی گروپە تیرۆریستییەکە ھەردوو نەتەوەی کورد و عەرەبی تێدایە.
ژ.ک