ڕۆژی شارەزوور دیاری دەکرێت
18/01/2016 نوسەر: bzavpress

ڕۆژی شارەزوور دیاری دەکرێت


ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ له‌ هۆڵی بەرێوەبەرێتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور بەچاودێری ڕزگار غەفور قائیمقامی قەزای شارەزوور بەرێوەبەرێتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور بەهاوکاری قایممقام و ئه‌ندام په‌رله‌مان و  لێپرسراوی فەرمانگەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن  ژمارەیەک ڕۆشنبیر و چالاکوانانی قەزای شارەزوور گفتوگۆیەکی کراوە سازكرا بۆ بڕیاردان و دیاریکردنی ڕۆژی شارەزوور.

 هه‌ر  له‌ گفتوگۆكه‌دا و ڕاوبۆچون را گۆڕینه‌وه‌ کرا لەسەر ڕۆژی شارەزوور و  بڕیار وایە لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ ئەو مەبەستە .