18/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەمڕۆ یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو کۆدەبنەوە
بڕیارە کاتژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆ یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو لەسە ئاستی مەڵبەندەکان لەسەر دۆخی دارایی هەرێم کۆببنەوە
ئاسۆ مەحمود باژێڕوانی سلێمانی گۆڕان ڕایگەیاند:"ئێوارەی ئەمڕۆ لە مەڵبەندی سلێمانی یەکێتی، هەریەکە لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی لەسەر ئاستی مەڵبەندەکان کۆدەبینەوە".
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد:"تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دۆخی دارایی هەرێم و قەیرانە سیاسییەکان و دواکەوتنی مووچە دەبێت".
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە مووچەی چوار مانگی فەرمانبەران دواکەوتووە و تا ئێستاش زۆرینەی وەزارەتەکانی هەرێم مووچەی مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە.
ژ.ک