وەزارەتی خوێندنی باڵا لیستى چوارەمی خوێندکارانی وەرگیراوی لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە ماڵپەڕی زانکۆی پۆلەتەکنیکی بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە کراوە کە "ئەو خوێندکارانەى ناویان لە لینکى خوارەوەدا هاتووە، پاش پەسەندکردنى ناڕزاییان بڕیاردرا بەوەرگرتنیان بۆ ئەو شوێنانەى کە بەرامبەر ناوەکانیانە بۆ ساڵى ٢٠١٥-٢٠١٦".
بە گوێرەی ئەو خشتەیە ناوی ٢٩٧ خوێندکار ڕاگەیەندراوە کە لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەردەگرین.
کلیک بکە و بزانە لەکوێ وەرگیراویت
ژ.ک