18/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
بەوێنە..زانکۆی هەڵەبجە دەوامی ڕاگرت و تاقیکردنەوەکانیش ئەنجام نادرێت
ماوەی دوو ڕۆژە فەرمانبەرانی فەرمانگە حکومییەکانی پارێزگای هەلەبجە لەبەرامبەر دواکەوتن و پێنەدانی موچەکانیان دەستیان بەمانگرتن و بایکۆتکردنی دەوام کردووە، ئەمڕۆش ژمارەیەک لەفەرمانبەران نەچونەتەوە دەوام و بەردەوامن لەمانگرتن و ناڕەزای دەربڕین".
فەرمانبەرانی ھەریەک لەفارمانگەکانی سەرۆکایەتی شارەوانییەکانی ھەڵەبجە، بەڕیوەبەرایەتی گشتی و ڕۆشنبیری ھونەر، فاکەڵتی زانستی و زانستە مرۆڤایەتییەکان، سەرۆکایەتی زانکۆ، دادگای بەرایی، فەرمانگەی دادنوسی ھەڵەبجە، ماوەی دوو ڕۆژە مانگرتنیان راگەیاندووە".
نزیکەی پێنج مانگە موچەی فەرمانبەران دواکەوتوەو بەھۆی دواکەوتن و پێنەدانی موچەکانیشیان فەرمانبەرانی زۆربەی بەڕێوەبەرایەتیە جیاوازەکان لەشارو شارۆچکەکانی ھەرێم دەستیان بەمانگرتنی کردووە و ئامادەنین بچنەوە دەوام تا ئەو کاتەی حکومەت وەڵامیان دەداتەوە.





ژ.ک