ئەمڕۆ لەنەخۆشخانەی لەدایك بوون و منداڵانی هەولێر ئافرەتێك بەسكێك پێنج منداڵی بوو، ئەوەش یەكەم حاڵەتی لەم شێوەیە بووە لەنەخۆشخانەكە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ بەیانی لەنەخۆشخانەی لەدایك بوون و منداڵانی هەولێر ئافرەتێك بەسكێك پێنج منداڵی بوو، كە پێكهاتبوون لە چوار كچ و كوڕێك، ئەوەش یەكەم حاڵەتی لەدایك بوونی پێنج منداڵە لەنەخۆشخانەكە.
ئەمەو كێشی هەر پێنج منداڵەكە ئاسایی بووەو باوكیشیان پیشەی كاسب بووەو دایكەكەش ئافرەتی ماڵەوەیە.
ژ.ک