31/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
بیروبۆچونی تەکفیرکردن . ٣٥
و/ لقمان امین
ئامۆژگاریه‌ك .
ــــــــــــــــــــــ
ئاگاداری له‌وه‌ی که بکه‌ونه ناو بیروڕاو هه‌وای بهکافردانانای خه‌ڵکی به‌بێ حه‌ق یان به‌ناحه‌ق .
ئه‌وکاره زۆرگرنگه که موسڵمان ده‌بێت زۆر به‌ئاگابێت له‌وه‌ی که که‌سانێکی دیاریکراو بهکافردابنێت به‌ناحه‌ق ، وه له‌سه‌رمانه که جیاوازیه‌کی ووردبکهین له‌نێوان جۆری کافرێتی و که‌سی کافردا (التکفیر نوع و التکفیر العین ) ، یان به‌کافردانانی خه‌ڵکانی ئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماعه‌ت به‌کافردانانی کۆمه‌ڵه گومڕاکاندا له‌وانه‌ش وه‌کو (الخوارج ) ده‌رچوه‌کان وئه‌هلی هه‌واونه‌فس وبدعهچی یه‌کان .
له‌وانه‌یه کاروکردهوهکه کوفری بێت یان ووته‌یه‌کی کوفری بێت به‌ڵام خاوه‌نه‌که‌ی کافرنه‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی که عوزری هه‌بێت به لێتێکچونێك یان هه‌ڵه‌یه‌ك ، له‌م ڕووه‌وه فه‌رموده‌ی صحیحی زۆر ده‌رباره‌ی ئه‌مه‌ش هاتوه‌و که پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم )ده‌فه‌رموێت :{ إذاقال الرجل لأخیه یاکافر ، فقد باء بها أحدهما فإن کان کما قال وإلا رجعت علیه } رواه مسلم . واتا : ئه‌گه‌ر که‌سێك به براموسڵمانه‌که‌ی ووت هه‌ی کافر ، ئه‌وا ئه‌و حوکمه به‌سه‌ر یه‌کێکیاندا ده‌که‌وێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌وکه‌سه کافربوو ئه‌وا وایه‌و کافره ، ئه‌گه‌ر کافرنهبوو ئه‌وا حوکمه‌که به‌سه‌رخۆیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه .
هه‌روه‌ها له‌فه‌رموده‌یه‌کیتردا هاتوه که ده‌فه‌رموێت :{ من دعا رجلا بالکفر أوقال:یاعدوالله ولیس کذلك إلا حار علیه } روا البخاري ، ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌هه‌مان مانای فه‌رموده‌که‌ی پێشتر هاتوه ، و له‌فه‌رموده‌یه‌کیتردا هاتوه که صلی الله علیه‌وسلم ده‌فه‌رموێت :{ من رمی مؤمنا بکفر فهو کقتله } رواه المسلم ، واتا هه‌رکه‌سێك به‌درۆیان به‌ناهه‌ق به ئیماندارێکی ووت هه‌ی کافر ئه‌وه وه‌کو ئه‌وه‌وایه که کوشتبێتی . هه‌ربۆیه زانایان و ئه‌هلی علم ئاگادارمان ده‌که‌نه‌وه له‌وه‌ی نه‌که‌وینه هه‌وای به‌کافردانانی صهڵکی موسڵمان به‌نه‌زانین وبه‌بێ ڕه‌چاوکردنی یاساکانی شه‌رع .
ابن الحجر له‌کیتابی ( الأعلام بقواطع الإسلام ) ل/2 ج/3 دا به‌ڕوونی ووتویه‌تی ( دانان له‌وکاره‌دا پێویستی به کۆکردنهوهههیه ، گه‌رچی ئهوڕێچکهیه زۆربووه تاوه‌کو گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی که زیادڕهویکراوه له شته ڕوونوئاشکراکاندا چجا له‌شته نهێنێکان وئه‌وانه‌ی که ڕوون نین ، له‌ڕه‌گی ده‌ماری مل نزیکترن له ئه‌هلی زانسته‌وه ........بیروبۆچونه‌کان شێواون له‌وڕووه‌وه له‌لای ئیمام وپێشهنگهکان له ووته‌کانیاندا ده‌رکه‌وتوه و زۆربه‌شیان تیایدا خلیسکاون له‌به‌ر مه‌ترسیدارێتی وحوکمه‌که‌ی که زۆرگرنگه وپێویسته که نوسینی زۆری له‌سه‌ر بکرێت و دابنرت ) .
ابن التیمیة له فتاوی ج/35 ل/ 166 دا ووتویه‌تی ( نابێت حوکم به‌سه‌ر هه‌موو که‌سێكدا بدرێت وپێی بوترێت کافر > تاوه‌کو مه‌رجه‌کانی کافری به‌سه‌ریدا نه‌چه‌سپێت وبه‌ربه‌سته‌کانی لهسهرنهمابێت ( تثبت الکفر ونفي مونع التکفیر ) وه‌کو که‌سێك بڵێت مه‌شروب خواردن حه‌ڵاڵه وسوو خواردن حه‌ڵاڵه ، ئه‌وکه‌سه تازه هاتبێته ناوئیسلامه‌وه یان پهروهردهبوبێت له ده‌روو ده‌شتێكدا که دوور بوبێت له ئاوه‌دانی یه‌وه شتی زۆر نه‌بیستبێت ده‌رباره‌ی ئیسلام و ئه‌وشتانه‌ی بهبهرگوێدا نه‌درابێت و ئینکاری له‌سه‌رکردبێت و به‌هه‌ر هۆیه‌کیتره‌وه له‌وبابه‌تانه و قه‌ناعه‌تی وانه‌بێت که ئه‌وه له قورئاندا هاتوه‌و له فه‌رموده‌کانی پێغه‌مبه‌ریشدا نه‌بوبێت و نه‌هاتبێت ..... ئه‌وجۆره که‌سانه به‌کافر دانانرێت تاوه‌کو به‌ڵگه‌ی ته‌واو نه‌درێت به‌سه‌ریدا ..... وخوای گه‌وره‌ش له‌م ئومه‌ته خۆشبووه و ڵێیان ناگرێت شتێك که به هه‌ڵه‌و لهبیرچونهوهبێت ) .
ههروههالهوهڵامێکدا بۆ البکری له لاپه‌ڕه259/ووتوویه‌تی:(به کوفردانان مافی خوای گه‌وره‌یه ،که‌س به‌کافر دانانرێت ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت که خوا پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی به کافریان داناوه).
هه‌روه‌ها له باسه‌کانی ماردینیهکان ووتوویه‌تی :(باسی به‌کافردانانی ئه‌هلی هه‌واو نه‌فس ڕاڕان تیایدا .....ڕاستی باسه‌که‌ش له‌م کاره‌دا ئه‌وه‌یه ،له‌وانه‌یه ووته‌یه‌کی کوفری بێت و ده‌رباره‌ی خاوه‌نه‌که‌ی ده‌وترێت : هه‌رکه‌سێك ئه‌و ووته‌یه بڵێت ئه‌وه کافره ، به‌ڵام ئه‌وکه‌سه‌ی که دیارکراوه به‌تایبه‌تی که ئه‌و ووته‌یه‌ی ووتووه ناتوانرێت پێی بوترێت کافر تاوه‌کو به‌ڵگه‌و ئاگاداری ته‌واو به‌سه‌ریدا نه‌درێت ( إقامة الحجة ) نه‌کرێت ..... )، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که (الخوارج ) خه‌وارجه‌کان له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ئیمامی علی ، هه‌رچه‌نده که ئه‌وان ئیمامی علی یان بهکافردادهنا ، به‌ڵام ئیمامی علی ئه‌وانی به کافر نه‌ده‌زانی و شه‌ڕو کوشتاری به‌رامبه‌ریان نه‌کرد تاوه‌کو ئه‌وان له‌ڕووی ( تؤیل باطل ) ههڵنجاندنێکی حوکمێك به‌هه‌ڵه به‌گوێره‌ی بیروباوه‌ڕو بۆچونی خۆیان ده‌رده‌بڕی وبهنهفامانه حوکمی کافربونیان ده‌دا به‌سه‌ر ئیمام علی دا .
ابن التیمیة له الفتاوی ج/3 ل/282 دا ووتویه‌تی :{ نابێت موسڵمانێك به‌ئه‌نجامدانی تاوانێك به‌کافر دابنرێت ، نه له‌سه‌ر ئه‌وهه‌ڵانه‌ی که جێی ناکۆکین له‌نێوان موسڵمانادا .... ده‌رچوه‌کان له فه‌رمانڕه‌وایی ئیمامی علی ئه‌وانه‌ن که پێغه‌مبه‌ر صلی الله عله وسلم فه‌رمانی کوشتنیانی داوه و کوشتاریان بکرێت ، ئیمام علی کوشتاریشیانیکرد، ئیمامه‌کانی ئه‌هلی ئیسلام یه‌کده‌نگن له‌وه‌ی که کوشتاریان بکرێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئیمامی علی حوکمی کافربونیانی به‌سه‌ردا نه‌داوه هه‌روه‌ها سعدی کوڕی ژبي وقاص وزۆر له هاوهڵهکانیتری پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه‌وسلم یه‌کده‌نگبوون له‌گه‌ڵ ئیمام علیدا ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که کوشتاریانی کرد به‌ڵام هه‌ر به موسڵمانیانی ده‌زانی ، وئیمامی علی کوشتاریانی نه‌کرد تاوه‌کو ئه‌وان شه‌ڕیان هه‌ڵگیرساند وخوێنیان ڕشت به‌ناحه‌ق ، پاشان کوشتاریانیکرد بۆ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی که زوڵمی ئه‌وان دووربخاته‌وه و زوڵم وتهعهداکردنیان نه‌هێڵێت ، هه‌ربۆیه ئافره‌تیانی نهگردوه به ده‌ستکه‌وتی شه‌ڕ، له‌کاتێکدا که زانایان یه‌كده‌نگیان هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که گومڕابونه به‌ڵام هێشتا هه‌ر بهکافریانیان نه‌ده‌زانی ، جاچۆن به‌م کۆڕوکۆمهڵانهی که ئێستاههن و په‌یدابوونه و دووبه‌ره‌کی وناکۆکی وبیروڕای جیاجیایان له‌لا دروست بووه و دینه‌که‌یان له‌به‌رچاو لێشێواندون وکهوتونهته نه‌فامیه‌کی زۆره‌وه‌و هه‌ڵه‌یان زۆرتێداکردوه ، بۆهیچ موسڵمانێك نی یه بڵێت و حه‌رامه بڵێت که‌سێك بهکافردابنات و یان کۆمه‌ڵێك بهکافردابنات ، ونابێت که خوێن وماڵی یه‌کتری بهحڵاڵ بزانن ئه‌گه‌رچی بدعة وداهێنراوێکی گه‌وره‌شیان تیادابیت ) .
ئه‌گه‌رچی ئهوکۆڕوکۆمهڵانهی که دامه‌زراون ئه‌گه‌رچی باوهشیانکربێت به هه‌ندێك بیروباوڕی تازه‌ی داهێنراوهوهو که‌ڕاست نه‌بن به‌چه‌ند ( تؤیل ) بۆچونێکی هه‌ڵه‌ی خۆیان نابێت وناشبێت که کوشتاریان بکرێت ، مهگهرکاتێك ئه‌وان کوشتاردهست پێبکه‌ن و پاشان کوشتاریان ده‌کرێت بۆئه‌وه‌ی که خراپه‌و زوڵمه‌که‌یان دووربخرێته‌وه له کومه‌ڵگای موسڵمانان و کوشتارکردنیشیان بههوکری کافربونیانهوهنی یه .
ته‌ماشای ئه‌وه بکه که ئیمام الشاطبي له‌کیتابی (الأعتصام ) دا نوسیویه‌تی ج/2ل/186 و ئه‌وه‌ی که ابن القدامة له‌کیتابی ( المغني) دا نوسیویه‌تی ، جائیزنی یه کوشتاریان بکرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رچی جنێویان به حاکم وسه‌رکرده‌ی موسڵمانانیش‌دا ،ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی ڕوویدا له ئیمامی علی وعمری کوڕی عبدالعزیز ، ئیمامی الشاطبي ئه‌و شتانه ده‌کات به هۆکاری جیاوازی نێوان بدعة چی یه‌کان و ئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماعه‌ت که هه‌ردوو کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێن بۆمه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شه‌رعی خوا هه‌وڵ ده‌ده‌ین ، جیاوازی یه‌که‌ش ئه‌وه‌یه که بدعهچی یه‌کان ده‌بنه ده‌ست پێشخه‌ر له خوێنڕشتنی خوێنی موسڵمانان ، موسڵمانانیش تاوه‌کو خوێنی موسڵمان به‌ناحه‌ق نهڕێزدرێت کوشتاریان ناکه‌ن ،هه‌ردوو ئه‌م کۆمه‌ڵه بدعهچی یه‌کان وخهوارج له‌به‌رامبه‌ر ئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماعه‌تدا لهڕءگا جیابونه‌ته‌وه که هه‌ردوو لا هه‌ر یه‌ك مه‌به‌ستیان هه‌یه ، ووتویه‌تی : ( ته‌ماشابکه‌ن هه‌ردوولا مه‌به‌ستیان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شه‌رێعه‌ت وسه‌روه‌ری شه‌ریعه‌ت وخۆیان پابه‌ند ده‌که‌ن به شه‌رعه‌وه ..... ودامه‌زراندنی دوژمنایه‌تی ودژایه‌تی له‌وه‌وه ده‌ست پێده‌کات که کۆمه‌ڵه‌که‌ی خۆی به‌ڕاست ده‌زانێت وئه‌وانی به‌رامبه‌ری به‌ده‌رچوو له‌شه‌رع داده‌نێت ..... هه‌ر لهوخاڵهشدا جیاوازی ده‌رده‌که‌وێت له‌گه‌ڵ مورتهدهکاندا ، چونکه مورته‌د که‌سایه‌تی خۆی ده‌به‌ستێته‌وه به هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌ی له‌شه‌رع وخوارج که‌سایه‌تی خۆی ده‌به‌ستێته‌وه به پابه‌ندبوونی به‌شه‌رعه‌وه .... ئه‌مه خاڵی جیاوازی نێوانیانه و ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆسه‌ر ده‌قی قورئان وفهرمودهکانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه وسلم ده‌بینین ههرکۆمهلێك لهخهوارج وبدعهچی یه‌کان به‌رامبه‌ریان ئه‌هلی سوننه‌ت وجه‌ماعه‌ت که ناکۆکی وجیاوازی دروست بووه له نێوانیاندا له‌هه‌مانکاتدا ههرکۆمهڵێکیان که چه‌ندین به‌ڵگه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه وخۆیان پابه‌ند ده‌که‌ن به‌چه‌ندین به‌ڵگه‌وه ) .ئه‌م بابه‌ته‌ش که بزوتنه‌وه ئیسلامی یه‌کان چه‌ندین کۆمه‌ڵ وبزوتنه‌وه هه‌یه ئه‌مه‌ش بابه‌تێکی تایبه‌ته دیراسه‌ی ده‌که‌ین و له‌سه‌ری ده‌نوسینه‌وه به‌ووردی ڕوونی ده‌که‌ینه‌وه به ئومێدی سود وه‌رگردن به ویستی خوای تاك وته‌نها .
هه‌روه‌ها ده‌بێت جیاوازی بکه‌ین له نێوان به‌کافردانانی حیزب وکۆمهڵێكدا وئه‌ندامانی ئهحیزب وکۆمه‌ڵه ، ئه‌گه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵ وحیزبه کوفریشبون نابێت ئه‌ندامه‌کانیان به‌کافر دابنه‌ین .
سعید حوی له ته‌فسیره‌که‌یدا ج/3 ل/1416 دا ده‌ڵێت :( کاتێك که حوکم ده‌ده‌ین به‌سه‌ر داموده‌زگایه‌کدا یان ڕێکخراوێك که کافره ، مانای ئه‌وه نی یه که هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه کافرن ، به‌ڵکو حوکم بهسهرڕێکخراوهکهدا ده‌ده‌ین به‌کافریان وحوکم به‌سه‌ر سهرکردهکهیشیدا ده‌ده‌ین به ئیسلام بوونی ، پاشان حوکم به‌سه‌ر ئه‌ندامه‌کانیاندا پێویستی به فه‌توایه‌کی باوه‌ڕپێکرا هه‌یه به به‌رچاوڕوونی له‌سه‌ر ئایه‌تی قورئان وفه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم وپاشترین ئه‌مشته پێویستی به ووردکاری ووردی دینی هه‌یه وده‌بێت به‌درێژی باسبکرێت : پێغه‌مبه‌ر یوسف صلی الله علیه‌وسلم خزمه‌تی کردوه له‌ناو رێكخراوێکی کوفریدا که به‌ته‌واوی جیاوازی هه‌بووه له شه‌رعه‌که‌ی یوسف که خوای گه‌وره بۆی دانابوو ، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی که خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت :( ماکان لیأخذ أخاه في دین الملك ) بۆی نه‌بوو که براکه‌ی به‌رێته سه‌ردینی مه‌لیك ، والله أعلم .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:( ولقد جاءکم یوسف من قبل بالبینات فما زلتم في شك مماجاءکم به ). شك له‌م ئایه‌ته‌دا به‌مانای کوفرهاتوه بۆیه ئێمه حکم ده‌ده‌ین به‌سه‌ر ڕێکخراوه‌که‌دا به‌کوفر ئه‌و ڕێکخراوه‌ی که یوسف کاری تێیداکردوه .
هه‌روه‌ها نجاشي مه‌لیکی حهبهشهکان ، پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه‌وسلم حوکمی موسڵمانبونی بهسهریداداوه ونوێژی بهغائب لهسهریکردوه له‌کاتێکدا که وه‌فاتیکرد ، پاشان نجاشي خۆی سه‌رکرده‌و مه‌لیکی ڕێكخراوێکی کوفریبووه که حوکمی به ئیسلام نه‌ده‌کرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه حوکمی موسڵمانبونی بهسهردادهدهین .
پاشتر ده‌وڵه‌تی عوسمانی یه‌کان که حوکمی حهدهکانی (حد ) ی پهکخستبو ههرلهناوهڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که وه‌زع وزروف سه‌رده‌مێکی تایبه‌ت هات به‌سه‌ریاندا که زۆریان به‌سه‌ره‌وه‌بوو هه‌روه‌کو خۆیان ووتویانه و حوکمه‌کانیان گۆڕیبوو به شتێکی‌تر له‌بری حوکمی شه‌رع ، هه‌رله‌وکاته‌وه حوکمی کوفریان به‌سه‌ر ئهوڕێکخراوهدا دروست بوو ، به‌ڵام ئایه ئه‌توانین حوکم به‌سه‌ر سلطان عبدالحمید دا بده‌ین به‌کافری ؟ نه‌خێر ، له‌کاتێکدا که سلطان عبدالحمید خۆی موسڵمانێکی زۆرباش بووه وزۆرلهههوڵدابوو ووریابوو بۆ په‌یڕه‌وکردنی حوکمی شه‌رع و مه‌به‌ستی بوو به‌ڵام توانا‌و ده‌سته‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نه‌بووه ، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ووته‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵك .... ) .
ابن الحجر الهیثمي له کیتابی ( الأعلام بقواطع الإسلام ) ج/2 ل/6 تا 17 له شیکردنه‌وه‌ی فه‌رموده‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم دا که ده‌فرموێت :( إذا قال الرجل لأخیه اکافر فقد باء به أحدهما ) ووته‌ی زانایانی له‌سه‌ر ئه‌م فه‌رموده‌یه زۆرهێناوهتهوه به‌باشی وبه‌جوانی ڕوونی کردۆته‌وه و زۆر به‌سوده ، وپاشان ووتویه‌تی ( ئه‌گه‌ر موسڵمانێك به موسڵمانێكیتر بڵێت هه‌ی کافر ئه‌وا خۆی پێی کافرده‌بێت چونکه ئیسلامیبهکوفر کردوهئهگهر به‌بی ته‌ئویل ووتبێتی ) .
به‌ڵام له‌سه‌ر باسی ئه‌وه‌ی که توڕهبوبێت بییه‌وێت ئه‌وکه‌سه بڕه‌نجێنێت ، ده‌رباره‌ی ئه‌وه ووتویه‌تی ( ئه‌گه‌ر که‌سێك به موسڵمانێكی ووت هه‌ی کافر یان هه‌ی دوزمنی خوا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی کافربونی نه‌بوبێت ناوی ئیسلامی به‌کوفر نه‌هێنابێت و ته‌نها مه‌به‌ستی وه‌کو جنێوێك بوبێت ، ئه‌وا چه‌ند فهرمودهیهکیان ده‌رهێناوه له‌وانه‌ش که ده‌فرموێت ( ومن دعا رجلا بالکفر أوقال عدوالله ولیس کذلك إلا حار علیه ) واتا: هه‌رکه‌سێك بانگی که‌سێكی موسڵمانیکرد به کافر یان دوژمنی خوا ئه‌وکه‌سه وانه‌بوو ئه‌وا ههربهسهر خۆیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه ، یان هه‌روه‌کو فه‌رمویه‌تی .
له‌فه‌رموده‌یه‌کیتردا هاتوه که ده‌فه‌رموێت ( من رمی مؤمنا بکفر فهو کقتله ) .واتا : هه‌رکه‌سێك به ئیماندارێکی ووت هه‌ی کافر ئه‌وه وه‌کو ئه‌وه‌وایه که کوشتبێتی .
ئاگاداری یه‌ك .
ئه‌م فه‌رموده‌یه ئه‌وه‌ی لێتێده‌گه‌ین که هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی مه‌ترسیداره و توندوتیژوسهخته که گه‌ڕاندنه‌وه‌ی کوفر‌و دوژمنایه‌تی خوای گه‌وره‌یه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆسه‌رخۆی ئه‌گه‌ر حوکمی کوفر به‌سه‌ر موسڵمانێكدا بدات تاوانه‌که‌شی هه‌روه‌کو ئه‌وه‌یه که به‌ناحه‌ق کوشتبێتی هه‌ربۆیه ئه‌م دوو ووشه‌یه که ئه‌گه‌ر بڵێت کافر یان دوژمنی خوا هه‌ره‌ك ئه‌وه‌وایه که به‌کافری دابنێت چونکه دوژمنی خوا کافره ، ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه مه‌به‌ستی به‌وشێوه‌یه نه‌بێت که به‌کافری دابنات بۆیه هه‌ڕه‌شه‌که ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه که حوکمه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رخۆی ،واتا : سزای ئهتاوانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رخۆی ئه‌مه‌ش له تاوانه گه‌وره‌کان ده‌ژمێردرێت ئه‌گه‌رچی به‌ڕاشکاوی له‌تاوانه گه‌وره‌کاندا نه‌هاتوه لهفهرمودهکاندا که پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم باسیانیکردوه ، پاشان بینیومه که هه‌ندێك له‌زانایان ئه‌وه‌ی که به موسڵمانێك بڵێت هه‌ی کافر یان یان بڵێت خوای گه‌وره ئیمانی لێسهندۆتهوه ئه‌وا زانایان به‌تاوانی گه‌وره‌یان ژماردوه له زانایانی سه‌ده‌کانی دووایدا ) .
هه‌روه‌ها وتویشیانه که ووشه‌ی کوفر به‌و مانایه هاتوه که پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم ده‌فه‌رموێت ( سباب المسلم فسوق وقیتاله کفر ) واتا جنێودان به‌موسڵمان قاسقی یه وکوشتارکردنیشی کوفره ، هه‌روه‌ها که ده‌فه‌رموێت : ( لاترجعوا بعدي کفارا یضرب بعضکم رقاب بعض ) واتا : له‌پاش من مه‌گه‌ڕێنه‌وه سهرکافری یه‌که‌تان هه‌ندێکتان له گه‌ردنی هه‌ندێکتان بدات ، به‌ڵام لێره‌دا به‌مانای ( کفر دون کوفر ) هاتوه واتا کافری تا کافری جیاوازی هه‌یه ،کافری بچوك که له ئیسلام ده‌رناچێت .
هه‌ربۆیه ابن الحجر له کیتابه‌که‌ی ( الأعلام ) دا ووتویه‌تی ئه‌گه‌ر که‌سێك به‌برا موسڵمانه‌که‌ی ووت هه‌ی بێ‌دین و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌نه‌بێت که دینی نی یه ، ئه‌گه‌ر تۆبه‌ی ڵێنهکات ئه‌وا ده‌کوژرێت ئه‌وا ده‌کوژرێته‌وه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ش بێت که دینی نی یه له مامه‌ڵه‌کردندا ئه‌وا به‌کافردانان نی یه ) .
جالێره‌دا باهه‌موو موسڵمانێكی موجاهید زۆربهئاگابێت له‌وه‌ی که نه‌که‌وێته ناو هه‌واو ئاره‌زوی به‌کافردانانی خه‌ڵکی به‌ناحه‌ق و به‌بێ به‌رچاوڕوونی له به‌ڵگه‌ی ئایه‌ت وفهمودهکانی پێگه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌وسلم و ووته‌ی زانایانی ئیسلام ، چونکه وێڵ وسهرلێشێواودهبێت لای خۆیشی پێیوایه که شتێکی چاكدهکات ئه‌وه فه‌ساد ده‌کات له‌کاتێکدا پێیوایه که چاکسازی ده‌کات .
ههربۆزانینیش برایان بزانن که‌وا من به‌ته‌مام بابه‌تێکی تێروته‌سه‌ڵ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بنوسمه‌وه وئامادهباشمیم بۆکردوه ماوه‌ی 7 حه‌وت ساڵه هه‌موو بابهتهکانیم ئاماده‌کردوه و زیاتر له سه‌د سه‌رچاوه‌وه .
هه‌رکه‌سێکیش مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه که ده‌رباره‌ی ( ضوابط التکفیر وأصله و موانعه ) یاسا‌و بنه‌ماکانی به‌کافردانان وئه‌وشتانه‌ی که‌ده‌بێت به به‌رگریکردنی لهکافربوون بزانێت وتێبگات به‌زووترینکات هه‌وڵی ئه‌وه‌بدات که کیتابی ( الصلاة ) ابن القیم بخوێنێته‌وه به‌ڕاستی داهێنانی زۆرباشی تێدا به‌دی هێناوه ، بیخوێننه‌وه ئه‌گه‌رچی له‌سه‌نگه‌ری و ناوجه‌رگه‌ی جیهادکردندابوون ئیمامی بخاری زۆر له‌فه‌رموده‌کانی پێغه‌مبه‌ری صلی الله علیه‌وسلم ی کۆکردۆته‌وه خۆی له سه‌نگه‌ردابووه که چاوێکی له ئێشکگردن وبهئاگایی بووه و چاوێکی له نوسین وپاراستنی زانستی دینه‌که بووه .