17/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
پۆلیسی هەڵەبجە هۆشداری دەداتە دانیشتوانی شارەکەی
پۆلیسی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، حاڵەتی دزیكردن لە ساڵی 2015 دا بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو زیادیكردووە، داواش لە هاوڵاتیان دەكات "لەكاتی چوونەدەرەوە لەماڵ پارە و زێڕەكانیان لەگەڵ خۆیان ببەن".
نەقیب بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە، بەبزاڤ پرێسی راگەیاند:"لە ساڵی 2015 دا 20 حاڵەتی دزیكردن لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە تۆماركراون، كە بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو ژمارەكە زیادی كردووە".
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە داوای لە هاوڵاتیان كرد كاتێك دەچنە دەرەوە لە ماڵ پارە و زێڕەكانیان لەگەڵ خۆیان ببەن.
بەپێی زانیارییەکانی بزاڤ پرێس، تاوەکو ئێستا نزیکەی ۱۷ کەس بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکراون کە غازی ماڵان و پارە و زێڕی هاوڵاتیان و پێداویسی ناو ماڵیان دزیوە.
ژ.ک