دابەشکردنی ئەم پارەیە دەستی پێکرد
17/01/2016 نوسەر: bzavpress

دابەشکردنی ئەم پارەیە دەستی پێکرد

بەرێوەبەری دابەشکردنی کۆمپانیای خۆراکی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەئەمڕۆ یەکشەممە، لەبنکەی یەک لەشاری سلێمانی دەست بەدابەشکردنی پارەی قەرەبووی بەشەخۆراکی فەوتاوی ھاوڵاتیان کردووە.
 
شەوکەت محەمەد، بەرێوەبەری دابەشکردنی کۆمپانیای خۆراک لەسلێمانی،رایگەیاند:" ھەرچەندە ژمارەیەک لەفەرمانبەرانی دامودەزگا حکومییەکان بایکۆتی دەوامیان بەھۆی دواکەوتنی موچە دەستپێکردووە، بەڵام ئەوان ھیچ کێشەیەکیان نییە و دەستیان بەدابەشکردنی چەکی قەرەبووی بەشەخۆراکی فەوتاوی ھاوڵاتیان  بەسەر بریکارەکاندا کردووە، ئەمرۆش چەک بەبریکاری یەک دراوە".

وتیشی:" بۆرۆژانی داھاتووش بریکارەکان دەتوانن سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکەکە تا بچن لەبانک پارەکە وەربگرن و بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەشی بکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد:" بڕی پارەی تایبەت بە قەرەبووکردنەوەی بەشە خۆراکی فەوتاوی ھاوڵاتیان بۆ مانگەکانی (٩،١٠،١١،١٢)ی ساڵی ٢٠١٤ و ھەر ھاوڵاتیەکیش لەبەرامبەر بەشە خۆراکی فەوتاوی ئەو چوار مانگە، بڕی ١٨ھەزار دیناریی پێدەدرێت".


ژ.ک