قووباد تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی ئەمشەو کۆبوونەوەیەکی دە کاتژمێرییان ئەنجامدا
16/01/2016 نوسەر: bzavpress

قووباد تاڵەبانی و نێچیرڤان بارزانی ئەمشەو کۆبوونەوەیەکی دە کاتژمێرییان ئەنجامدا


هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی و چەند وەزیرێك بۆ تاوتوێكردنی قەیرانی دارایی و دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران، كۆبوونەوەیەكی 10 كاتژمێرییان ئەنجامدا.

رۆژی شەممە 16-1-2016 ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و  قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت و چەند وەزیر و فەرمانبەرێكی پەیوەندیدار لەبارەی باردۆخی ئابووری هەرێمی كوردستان و قەیرانی دارایی بۆ ماوەی 10 كاتژمێر كۆبوونەوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كاتژمێر 21:00 ی ئەمشەو لە پەیجی تایبەتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاند " ئـێستا كۆتاییمان بە كۆبوونەوەیەكی 10 كاتژمێری ھێنا، بە سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆكی حكومەت و بەشداربوونی بەندە و چەند وەزیر و فەرمانبەرێكی پەیوەندیدار لەبارەی دۆسیەی ئابووری هەرێمی كوردستان".

قوباد تاڵەبانی نووسیویەتی " ھاونیشتیمانی بەڕێز دڵنیادەكەینەوە لەم دۆخە سەختەدا ھەموو توانایەكمان دەخەینەگەڕ بۆ بەدیھێنانی ئـابوورییەكی سەقامگیر، فەرمانبەرانی دڵسۆز و خۆڕاگری كوردستان دڵنیادەكەینەوە كە بە پەرۆشی شەو و رۆژ كاردەكەین تاوەكو لەم دۆخەی كە نرخی نەوت لە بازاڕی جیھان بەردەوام دادەبەزێت، بتوانین مووچەیان بۆ دابین بكەین".


ژ.ک