قەیرانێکی نوێ سەری هەڵدا لەقەزای شارەزوور
16/01/2016 نوسەر: bzavpress

قەیرانێکی نوێ سەری هەڵدا لەقەزای شارەزوور


کۆمپانیای گڵاس شتوتگارت دوای ٣ ساڵ کارکردن لە سنوری قەزای شارەزووردا لەبواری پاک ڕاگرتنی شاردا گرێبستی تەواوبوو لە ئێستادا کۆمپانیای گارێکس شوێنی گرتووەتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست بزاڤ پرێس کەوتووە ڕەنگە ئەم کۆمپانیا نوێ یە نەتوانن وەک پێویست لەخزمەت سنوری قەزای شارەزووردابن بۆ (هەڵەبجەی تازەو زەڕایەن و گوندەکان) ی ئەم سنورە تەنها ۷ سەیارەی زبڵی هەیە و هێشتا نەیشی هێناوە و ٧ شۆفێر لەوانەی کۆمپانیای گڵاس وەردەگرنەوە و زۆرینەی کرێکارەکانیی دەردەکات.

بەپێی زانیارییەکانی بزاڤ پرێس سبەینێ هیچ شۆفێرێک لەوانە دەرناچن چونکە ناتوانن بەم ژمارەکەمەوە خزمەت بەم قەزایە بکەن ،ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی قەزای شارەزوور لەڕووی پاک و خاوێنی یەوە گرفت زۆری بۆ دروستبێت لەداهاتوودا.