تەرمی کچێک لە دەربەندیخان دۆزرایەوە
15/01/2016 نوسەر: bzavpress

تەرمی کچێک لە دەربەندیخان دۆزرایەوە


راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ هەینی 15ی كانونی دووەمی 2016، كاتژمێر 3:30 خولەكی پاشنیوەڕۆ تەرمی كچێك گەیەنرایە نەخۆشخانەكەمان.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن، "كچەكە تەمەنی 13 ساڵ بووەو ناوی (م.و.د) دانیشتووی ناحیەی باوەخۆشێن-ە".

راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی دەربەندیخان ئاشكراشی دەكات: " دوای ئەوەی تەرمی ئەو كچە 13 ساڵە هێنرایە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكەمان بینرا كە ئاسەواری خنكان بە حەبل بە ملیەوە دیاربوو".

ژ.ک