مامۆستایانی دهۆک هەڕەشەی ڕاگرتنی دەوام دەکەن
14/01/2016 نوسەر: bzavpress

مامۆستایانی دهۆک هەڕەشەی ڕاگرتنی دەوام دەکەن


بەهۆی پێنەدانی مووچەی چوار مانگی ڕابردوویانەوە مامۆستایانی شاری دهۆک هۆشداری دەدەنە حکومەت و ڕایدەگەیەنن:"ئەگەر مووچەکانیان پێ نەدرێت ئەوا ئێمەش ماندەگرین".

لە ڕاگەیاندراوی بەشێک لە مامۆستایانی پارێزگای دهۆک کە بۆ بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی قەزای دهۆک/ڕۆژهەڵاتیان ناردووە و وێنەیەکی دەست بزاڤ پرێس کەوتووە، تێیدا هاتووە:"ئێمە وەک مامۆستایان کە ناومان لەخوارەوە هاتووە ناڕەزایی خۆمان دەردەبڕین بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانمان،وە ئاگادارتان دەکەینەوە ئەگەر مووچەکانمان پێ نەدرێت ئەوا ئێمەش دەست دەکەین بە مانگرتنی هۆڵەکانی خوێندن لە بەرواری ۲۰/۱/۲۰۱٦".



ژ.ک