31/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئازادی و كێشه‌ی رۆژئاوا له‌گه‌ڵ جیهانی ئیسلامی‌دا
كه‌س ناتوانێت له‌بایه‌خی ئازادی و به‌تایبه‌تی ئازادی گوزارشت و
راده‌ربرین كه‌م كاته‌وه‌و بگره به‌و شێوه‌یه‌ش ته‌ماشای نه‌كات كه
بنه‌ماو ده‌سپێكه بۆ به‌رقه‌راربوونی ته‌واوی ئازادییه‌كانی تر، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م ئازادییه له‌هیچ كات و شوینێكدا ره‌هاو بێ سنوور
نه‌كراوه، به‌ڵكو به‌كۆمه‌ڵێ كۆت و به‌ندو چاودێری و سانسۆری یاسایی و
قه‌زایی ده‌وره دراوه، ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی رێژه‌ییه‌و به‌پێی
جێگا‌و جیهانبینی و باره سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌و جێگایانه
ده‌گۆرێت. ته‌نها ئازادی بیركردنه‌وه‌و بیروباوه‌ر شێوازێك له‌ره‌هایی
وه‌رده‌گرێت، ئه‌ویش به‌و حوكمه‌ی كه حاڵه‌تێكی ناوه‌كی مرۆڤه‌و
په‌یوه‌سته به‌خودی خۆیه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێك،
به‌ڵام ده‌ربرین و گوزارشتكردن شێوازێكه له‌چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی و
كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وانی تر‌و ده‌وروبه‌ر ده‌بێت، بۆیه له‌هیچ وڵاتێكی
دنیادا به‌وڵاتانی رۆژئاواشه‌وه ئه‌م ده‌ربرین و گوزارشتكارییه‌ی مرۆڤ
ره‌هایی پێ نه‌دراوه‌و هه‌میشه له‌به‌رده‌م چه‌ند سنوورێكدا ئیستی پێ
كراوه، له‌م رووه‌شه‌وه هه‌ر له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌وه ئه‌و ئازادییه
په‌یوه‌ست كراوه به به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه.
ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌هه‌ندێ له‌وڵاتانی رۆژئاوادا روو ده‌دات و به‌پاساوی
ئازادی راده‌ربینه‌وه په‌لاماری پیرۆزییه‌كانی ئیسلام و كه‌سایه‌تی
پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌درێت، دوور‌و نزیك ناچێته خانه‌ی ئازادی و
راده‌ربرینی سه‌ربه‌سته‌وه‌و به‌شێكه له‌و ململانێ ژیارییه‌ی
كه‌بیریاره‌كانی رۆژئاوا ده‌مێكه وێنای ده‌كه‌ن و له‌چوارچێوه‌ی
تیۆره‌كانی هانتگتۆن و ئه‌وانی تردا بانگه‌شه‌یان بۆ كراوه.
كاتێك رۆژنامه دانیماركی و هۆڵه‌ندی و رۆژئاواییه‌كانی تر
له‌ناشیرینترین شێوه‌دا سوكایه‌تییان به‌پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كرد‌و شه‌پۆلێك
له‌ناره‌زایی و نیگه‌رانی له‌ناو موسڵمانانی دنیادا درووست كرد، وتیان
ئه‌مه تێگه‌یشتنی ئه‌وانه بۆ ئازادی و له‌به‌رده‌م ده‌ربرینی بیرورای
ئازادی خۆیاندا سنوورێك نابیننه‌وه‌و پیرۆزی و تابۆكراو لای ئه‌وان
نییه، ئێستاش به‌هه‌مان شێوه رۆژنامه‌یه‌كی سویدی له‌رێگای
كاریكاتێره‌وه وێنایه‌كی ناشیرینی سوكایه‌تیئامێز به‌پێغه‌مبه‌ری
ئیسلام ده‌داو هه‌مان پاساو بۆ ئه‌م ره‌فتاره ده‌هێنرێته‌وه‌و ده‌خرێته
خانه‌ی ئازادی ڕاده‌ربرین و رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه.
لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته گۆرێ كه ئایا ئه‌م ئازادییه ته‌نها
له‌به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌رو پیرۆزییه‌كانی تری ئیسلامه‌وه موماره‌سه
ده‌كرێت، یان رۆژئاوا له‌به‌رده‌م هه‌موو بیرورا‌و گوزارشتێكی تریشدا
سنووری نه‌هێشتووه‌ته‌وه‌و ئازادی ده‌ربرین و نمایشكردنی پێ به‌خشیون؟
به‌تێرامانێك له‌واقیعی مه‌یدانیی كۆمه‌ڵگه رۆژئاواییه‌كان و شێواز‌و
رێژه‌ی ئه‌و ئازادییه‌ی بۆ راده‌ربرین له‌ئارادایه ئه‌وه‌مان بۆ
ده‌سه‌لمێت، كه‌نه‌ك هه‌ر ئازادی راده‌ربرین و رۆژنامه‌گه‌ری و نووسین
ره‌هانییه، به‌ڵكو ره‌هایه‌تی ده‌ربرین و راگه‌یاندن و ئاشكرا كردن بۆ
توێژینه‌وه ئه‌كادیمی و زانستییه‌كانیش نییه ئه‌گه‌ر به‌زاندنی ئه‌و
یاسا‌و حاڵه‌ته سه‌لمێنراوانه‌ی تیادا بێت كه مۆركی چه‌سپاوی و
پیرۆزییان پێ دراوه، واته له‌ناو ده‌ستوورو یاساكانی وڵاتانی
رۆژئاوادا سنوور‌و رێوشوێن هه‌یه بۆ قسه‌كردن و راده‌ربین و پشكنین و
به‌دواداچوونی رووداوه‌كان و ئه‌و جۆره ئازادییه ره‌هایه بوونی نییه
كه‌هه‌ندێ له‌رۆشنبیرانی ئێمه وێنای ده‌كه‌ن بۆمان، لێره‌دا چه‌ند
نموونه‌یه‌كی ئاشكرا له‌م رووه‌وه دێنینه‌وه كه‌چۆن رۆژئاوا وه‌كو جاران
دادگاكانی پشكنینی بۆ نووسه‌رو بیریار‌و هونه‌رمه‌نده‌كانی داناوه‌و
هه‌موو كاره‌كانیان ده‌بێت به‌فلته‌ری ئه‌واندا تێپه‌رێت و پاشان حاڵه‌تی
ده‌ربرین به‌خۆیانه‌وه ببینن..
یه‌كه‌م حاڵه‌تی ئابرووبه‌رانه‌ی رۆژئاوا له‌م چه‌رخی زانست و
توێژینه‌وه‌و گلۆباڵه‌دا بریتییه له‌شێوازی قسه‌كردن و ده‌ربرینی بیر‌ورا
ده‌رباره‌ی رووداوی هۆلۆكۆست، له‌م باره‌یه‌وه گومان درووستكردن یان
ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م رووداوه به‌و شێوازه‌ی جوله‌كه دایانرشتووه بۆ
مه‌رامی سیاسی خۆیان، سزای یاسایی تیایه‌و بۆ هیچ نووسه‌رو مێژوونووس و
پسپۆرێكی په‌یوه‌ندیدار به‌و بابه‌ته‌وه نییه قسه‌یه‌ك و بیرورایه‌ك
ده‌ربرێت جگه له‌وه‌ی بریاری له‌سه‌ر دراوه، دادگاییكردنی بیریاری
گه‌وره‌ی فه‌رنسی رۆجیه گارودی و چه‌ند نووسه‌رو مێژوونووسێكی تری
رۆژئاوایی له‌م باره‌یه‌وه شتێك نییه بشارێته‌وه، گاروودی له‌سه‌ر
كتێبی (ئه‌فسانه پێكهێنه‌ره‌كانی سیاسه‌تی ئیسرائیلی) چی پێ نه‌كراو
چۆن هه‌موو خانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌ورووپی ده‌رگایان به‌رووی
نووسین و بڵاوكراوه‌كانیدا داخست، له‌كاتێكدا هه‌ر ئه‌وانه پێشتر
ناوبرایان به‌یه‌كێك له‌پێشه‌نگانی فیكری جیهانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا،
پاشان له‌دادگای فه‌ره‌نسیشدا به20هه‌زار دۆلار غه‌رامه‌ی سزا درا.
نووسه‌رو مێژوونووسی ناودار (به‌رنارد لویس)ی مامۆستا له‌زانكۆی
برنستۆن، ساڵی 1995 غه‌رامه‌كرا به 10هه‌زار فره‌نكی فه‌ره‌نسی، چونكه
له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی خۆیدا گه‌یشتبووه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه
ئه‌رمه‌نه‌كان روبه‌رووی جینۆساید نه‌بوونه‌ته‌وه له‌سه‌رده‌می
ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا وه‌ك ریوایه‌ته ره‌سمییه‌كانی رۆژئاوا ده‌یڵێن.
له‌ئه‌ڵمانیاش فرۆشتن و چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی(تێكۆشانم)ی
هیتله‌ر قه‌ده‌غه‌یه‌و بۆ هیچ خانه‌یه‌كی چاپ و بڵاو كردنه‌وه نییه به‌و
كاره هه‌ستێت.
له‌به‌ریتانیا یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی سوكایه‌تی به‌پیرۆزییه‌كان هه‌یه،
كه‌یاسایه‌كی ره‌سمییه‌و هه‌موو جۆره گاڵته‌جاری و ده‌ستبردنێك
بۆپیرۆزییه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م یاسایه ته‌نها بۆ
قه‌ده‌غه‌كردنی سوكایه‌تی به‌ئایینی مه‌سیحی و پیرۆزییه‌كانی
دانراوه‌و ئایین و پیرۆزییه‌كانی خه‌ڵكی تر ناگرێته‌وه، بۆیه كاتێك
موسڵمانانی ئه‌و وڵاته ویستیان به‌پێی ئه‌و یاسایه سكاڵا له‌دژی
سه‌لمان روشدی تۆمار بكه‌ن، سكاڵاكه‌یان ره‌ت كرایه‌وه، چونكه ئه‌و
یاسایه سوكایه‌تی به پیرۆزییه ئیسلامییه‌كان ناخاته چوارچێوه‌ی
قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانه‌وه.
به‌هۆی ناره‌زایه‌تی مه‌سیحییه‌كانه‌وه، له‌ئیتالیاو زۆرێك له‌وڵاتانی
ئه‌وروپی فلیمێكی ئه‌مریكی تایبه‌ت به‌لایه‌نێكی ژیانی مه‌سیح
قه‌ده‌غه‌كراو بگره ده‌رهێنه‌ره‌كه‌شی له‌رۆما درایه دادگا، له‌ناو
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانیشدا فلیمێكی دیكۆمێنتی رۆژنامه‌نووسی
به‌ناوبانگی به‌ریتانی(رۆبه‌رت فیسك) قه‌ده‌غه كرا، چو نكه
ناوه‌رۆكه‌كه‌ی جیگای ناره‌زایه‌تی لۆبی زایۆنی بوو، ناونیشانی
فلیمه‌كه‌ش بریتی بوو له(ریشه‌ی تووره‌یی موسڵمانان له‌ئێمه) و له‌و
باره‌یه‌وه هه‌ندێ ره‌خنه‌ی له‌سیاسه‌ته‌كانی ئیسرائیل تیادا بوو.
له‌كاتێكدا فیسك ساڵی 1995 وه‌ك چاكترین رۆژنامه‌نووس كه‌به‌توانایه له
پیشاندان و شیكاری هه‌واڵ و رووداوی سیاسی جیهانیدا ده‌ستنیشان كرابوو.
ساڵی 2002 وێنه‌كێشی كاریكاتێریستی دانیماركی (كریستۆفه‌ر زیلێر)
كۆمه‌ڵه وێنه‌یه‌كی گاڵته‌جاری له‌شێوه‌ی ئه‌مانه‌ی ده‌رباره‌ی
پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بڵاوكراونه‌ته‌وه نارد بۆ رۆژنامه‌ی (جینز كه‌یسی)
ی ئه‌و وڵاته، به‌ڵام خاوه‌نی رۆژنامه‌كه به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی
زیلێری دایه‌وه: (باوه‌ڕ ناكه‌م خوێنه‌رانی رۆژنامه‌كه‌مان ئه‌م
وێنانه‌یان پێ خۆش بێت، بگره باوه‌ر ناكه‌م هه‌ستی ناره‌زایه‌تی و
تووره‌ییان نه‌ورووژێت، بۆیه وێنه‌كانت بڵاو ناكه‌مه‌وه). رۆژنامه‌كانی
دانیمارك حساب بۆ تووره‌یی و بێزاری و راگرتنی شعوری هه‌موو لایه‌ك
ده‌كه‌ن جگه له‌موسڵمانان.
له‌ناو زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژئاوادا ره‌خنه‌گرتن له‌سیاسه‌ته‌كانی
ئیسرائیل بۆ نووسه‌رێكی سیاسی و پسپۆرێكی ستراتیژی و مامۆستایه‌كی
زانكۆیی كارێكی ئاسان نییه‌و ده‌ستبه‌جێ ده‌خرێته خانه‌ی دژایه‌تی
سامیه‌ت و ره‌چاو نه‌كردنی مه‌شاعیری یه‌هودو ئه‌و نووسه‌رو
ئه‌كادیمیانه ده‌كه‌ونه ژێر پرسیار‌و فشاره‌وه‌و ئه‌و ناوه‌ندانه‌ش
كه‌بابه‌ته‌كانیان بۆ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه روبه‌رووی ره‌خنه‌و هه‌ندێ جار
زیانی ئابووریش ده‌بنه‌وه.
رۆژئاوا كاتێك رێگر ده‌بێت له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نووسین و توێژینه‌وه‌و
وێنه‌و فلیمانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان بۆ كردن و تیایاندا
تێپه‌راندنی پیرۆزییه‌كانی خۆیانی تیادایه، یان ئه‌و نووسینه
سیاسیانه‌ی له‌سه‌ر پێشێلكاریییه‌كانی ئیسرائیل بڵاو ده‌بنه‌وه، یاخود
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌مێژووی ململانێی نێوان جوله‌كه‌و ئه‌وانی تر
له‌رۆژئاواو دیارترینیان خۆی له هۆلۆكۆستدا ده‌بینێته‌وه، پاساوی
ئه‌وه ده‌هێنَرێته‌وه كه ئه‌م جۆره بابه‌ت و نووسین و ده‌ربرینانه
ده‌بێته هۆی ورووژاندنی رق و كینه وتووره‌یی خاوه‌ن ئایین و قه‌واره
سیاسییه‌كانی وه‌ك ئیسرائیل و پێویسته سنوورێك له‌به‌رده‌میاندا دابنرێت.
به‌ڵام كاتێك مه‌سه‌له‌كه دێته سه‌ر ئیسلام و موسڵمانان و
پیرۆزییه‌كانیان ئه‌و پێوه‌رانه‌ی بۆ خۆیان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ون
ده‌بن و تووره‌یی و رق و كینه‌ی ملیارێك موسڵمانی دنیا له‌به‌رچاو
ناگیرێت و ئازادی راده‌ربرین ده‌بێته چه‌ترێكی پۆڵاین بۆ پارێزگاری
له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی سووكایه‌تی به‌ئیسلام و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
قسه‌و باسه‌كان له‌سه‌ر رووداوێكی وه‌ك هۆلۆكۆست له‌چوارچێوه‌ی
توێژینه‌وه‌ی مێژوویی و رای جیاوازدا ده‌خرێنه روو كه‌هه‌ندێ له‌و
نووسه‌رو مێژوونووسانه خۆیان به‌خاوه‌ن به‌ڵگه ده‌زانن ده‌رباره‌ی
ئه‌وه‌ی ده‌ینووسن، نووسینی زانستی و توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه نه‌ك
ده‌رباره‌ی رووداوێكی مێژوویی كه‌هیچ پیرۆزییه‌كی تیادا نییه، به‌ڵكو
ده‌رباره‌ی ئایین و پیرۆزییه‌كانیشی شتێكی ئاساییه، یان لێكۆڵینه‌وه‌ی
سیاسی و راوبۆچوونی چاودێران و رۆژنامه‌نووسێكی وه‌ك رۆبه‌رت فیسك
قه‌ده‌غه‌و رێگا پێنه‌دراوه‌و ناچێته خانه‌ی ئازادی راده‌ربینه‌وه،
له‌كاتێكدا سوكایه‌تی و ته‌شهیری تیادا نییه، به‌ڵام سوكایه‌تی و
گاڵته‌جاری وه‌ك ئه‌و كاریكاتێرانه‌ی رۆژئاواییه‌كان ده‌یكه‌ن و سه‌ری
ناشیرینی مرۆڤێك ده‌خه‌نه سه‌ر جه‌سته‌ی سه‌گ و به‌رازو ناوی
موحه‌مه‌دی لێ ده‌نێن و توانجی له‌گه‌ڵدا ده‌نووسن، ئه‌مه‌یان لای
رۆژئاواییه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌رۆژهه‌ڵاتدا به‌هه‌ڵه هه‌موو شتێكی
ئه‌وانیان لا جوان و ره‌وایه ده‌بێته به‌شێك له‌ئازادی راده‌ربرین،
له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌و خوێندنه‌وه‌و بگره دژایه‌تییه‌كانیشیان
له‌چوارچێوه‌ی باس و لێكۆڵینه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌وانه‌دا بووایه
كه‌ده‌رباره‌ی هۆلۆكۆست و جوله‌كه‌و ئیسرائیلیش ده‌نووسرێت، موسڵمانانی
نیگه‌ران نه‌ده‌كردو ده‌كرا وه‌ك به‌شێك له‌و دیالۆگه‌ی نێوان ئایینه‌كان
مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرایه كه‌ئێستا هه‌ندێ نیه‌تپاكی ناو زانایانی
جیهانی ئیسلامی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و رۆژئاواش به سووكایه‌تی ناو
كاریكاتێره‌كانیان وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی ئێستا دووچاری رۆژئاوا بووه گرێیه‌كی ده‌روونییه له‌ژێر
كاریگه‌ری تیۆره ناقۆڵاكانی وه‌ك ئه‌وه‌ی سامۆئیل هانتگتۆن و
ده‌مارگیری و فاشیزمی نوێی رۆژئاوایی‌دا بۆیان دروست بووه كه‌باوه‌ریان
به‌تیۆری پێكدادانی نێوان ژیاره‌كان هه‌یه‌و له‌ئێستاشدا ئیسلام لایه‌نی
به‌رامبه‌رو سه‌ره‌كییه له‌و پێكدادانه‌داو له‌ژێر په‌رده‌ی
ئیسلامۆفۆبیادا به‌رێوه ده‌چێت.
ئه‌و فۆبیایه‌ش كه‌بۆ رۆژئاواییه‌كان درووست بووه، ره‌وایه‌تی به‌هه‌موو
هه‌ڵوێست و ده‌ربرینێكی ئه‌وان داوه‌و خۆیان خستووه‌ته ناو سه‌نگه‌رێكی
تاریكه‌وه كه كوێرانه به‌هه‌موو لایه‌كدا ته‌قه ده‌كه‌ن، من وای بۆ
ده‌چم ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی هه‌نووكه‌یی و كاتییه‌و له‌ئایینده‌دا گه‌لانی
رۆژئاوا شێوازی بیركردنه‌وه‌یان ده‌گۆرن و له‌ژێر كاریگه‌ری لۆبی
زایۆنی و بیریاره موحافیزكاره نوێیه‌كانی رۆژئاوادا ده‌ربازیان ده‌بێت و
رێنیسانێكی تر به‌رپا ده‌كه‌ن.
ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی رۆژئاوا له‌م كاته‌دا له‌گه‌ڵ موسڵمانان و پیرۆزییه
ئاینییه‌كانیاندا ده‌یكات خزمه‌ت به‌ره‌وشه ئاڵۆزه جیهانییه‌كه ناكات و
له‌گه‌ڵ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م سووكایه‌تی و گاڵته‌جاریانه‌دا زمانی
دیالۆگ ولێكتێگه‌یشتن لاواز‌و خامۆش ده‌بێت، پاشان ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر
رۆژئاواییه‌كان ده‌بێته پرسیار، كه‌ئایا ئه‌وان به‌م سووكایه‌تیانه‌یان
به‌كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر، كار له‌سه‌ر وروژاندنی موسڵمانان و
ئیستیفزازكردنیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاراسته‌ی توندوتیژی و
پێكدادانی ته‌واویاندا به‌رن له‌گه‌ڵ خۆیاندا‌و دواجار تیۆره
جه‌نگییه‌كانی بیریاره‌كانیان بێته‌دی و سیاسه‌تی شه‌ره‌نگێزانه‌ی
ده‌وڵه‌ته‌كانیشیان له‌ناوچه‌كه‌دا پیاده بكرێت؟.