13/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
شاره‌زوور : ئەتلەتیکۆ مەدرید بووه پاڵه‌وانی خولی فوتساڵی شه‌هید پشتیوان حسین
ئه‌مڕۆ چوار شەممە له قه‌زای شاره‌زوور و لەیاریگای فوتساڵی ڕاستی به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆری وه‌رزشی و به‌رپرس و نوێنه‌ری داموده‌زگا حكومی و حزبییه‌كان ، كۆتایی هات به خولی شه‌هید (پشتیوان حسین) به بێژه‌ری وه‌رزشی بێستون تاوگۆزی یاری کۆتای خولی فوتساڵی شەهید پشتیوان له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدو چڵسی دا ئه‌نجام درا.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر دوو یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و چڵسی خۆیان گه‌یانده یاری كۆتایی خوله‌كه دوای ته‌واو بوونی كاتی یاسایی یارییه‌كه به دوو گۆڵ یه‌كسان بوون ، سه‌رئه‌نجام په‌نا برایه به‌ر لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه و دواجار یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید توانی دوو به یه‌ك به لێهاتوویی گۆڵپارێزه‌كه‌یان ئه‌نجامه‌كه به‌سودی خۆیان كۆتایی پێ بهێنن و نازناوی خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنن .
دواتر له مه‌ڕاسیمێكی شایسته‌دا خه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتوان و سه‌رپه‌رشتیار و ئاماده‌كارانی خوله‌كه پاڵه‌وان و پله‌ی دووه‌می خوله‌كه دابه‌ش كرا .