12/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەو ژمارەیەی پۆلیس گووتی وەڵامی مەدەنەوە،خاوەنەکەی ئاشکرابوو
دوای ئەوەی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کە وەڵامی پهیوهندی ئهم ژمارهیه (90091300)نهدهنهوه و پهیوهندی پێوە نهکهنهوه، لهبهرئهوهی ئهم ژمارهیه ههوڵی هاککردنی مۆبایل و دزینی یهکه و وێنهی نێو مۆبایلهکان دهدات، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی کۆڕەک تیلیکۆم رایگەیاند:"ئەو ژمارەیە هی ئەوانە و هیچ مەترسییەکی بۆسەر پەیوەندیکاران نییە".
چاوشین حەسەن، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم رایگەیاند:"کە کۆمپانیاکەیان گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەک هەیە بە ناوی سکای نیوز سپۆرت، کە تایبەتە بە هەواڵی وەرزشی، لەڕێگای ئەو کۆدەوە هەواڵی وەرزشی دەدرێتە خوازیارانی هەواڵی وەرزشی، ئەگەر کەسەکە خۆی قبوڵی بکات، ئەوا بۆ یەک هەفتە تەنیا 450 دینار لە بەشداربوو دەڕوات، ئەگەر هەر لە بنەڕەتدا قبوڵی نەکرد، ئەوا هیچ لە حیسابی بەشداربوواندا ناڕوات. واتا خزمەتگوزارییەکی ئیختیارییە".
سەبارەت بەوەی بۆچی پۆلیسی هەولێر ئەو راگەیێندراوەی دەرکردووە، ئایا هیچ حاڵەتێک روویداوە جێی گومان بێت، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی کۆڕەک تیلیکۆم گوتی "هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو رووینەداوە و رەنگە پۆلیسی هەولێر بەهۆی بێ زانیارییانەوە لەوبارەوە ئەو ئاگادارییەیان دەرکردبێت". گوتیشی خەڵک دڵنیادەکەینەوە، کە بەبێ ترس با ئەو ژمارەیە تاقی بکەنەوە".
ژ.ک