12/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
هەڵەبجە کۆمەکی و هاوکاری بۆ پێشمەرگە کۆدەکاتەوە
ئەمڕۆ سێ شەممە بەئامادەبونی قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەرپرسانی ئەمنی و حزبی و حکومی شاری هەڵەبجە، هەڵمەتی کۆکردنەوەی کۆمەک و کەل و پەلی زستانە بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕاگەیەندرا.
ئەرکان حەسەن قایمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە، بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند:"ئەم هەڵمەتە ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت و پێک دێت لە کۆکردنەوەی کەلوپەلی زستانە بۆ برا پێشمەرگەکانمان".
وتیشی:"پێشمەرگە بەرگری لە شەرەف و کەرامەتی ئێمە دەکات، دەبێت ئێمەش هەروا نەوەستین و سەیریان بکەین دەبێت لە هەموو ڕویەکەوە هاوکار و پشتیوانیان بین".
ژ.ک