11/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
م.سه‌لیم شوشكه‌یی سوپاسنامه‌یه‌ك بلاَو ده‌كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی كه م.سه‌لیم شوشكه‌یی به بڕیارێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان له ووتاربێژی دوور خرایه‌وه ، چه‌ند كه‌س و لایه‌نی حزیی و فراكسیۆنی په‌رله‌مانی پشتگیری له م.سه‌لیم ده‌كه‌ن و ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ری و ئه‌و كاره به كارێكی ناڕه‌وای ده‌زانن .
هه‌ر بۆیه له به‌یاننامه‌یه‌كی دا كه له تۆڕی كۆمهلاَهیتی فه‌یس بووك بلاَوی كردووه‌ته‌وه مامۆستا سه‌لیم شوشكه‌یی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌رده‌بڕێت . ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی سوپاسنامه‌كه‌یه :
به ناوی خوای به خشنده ی مهره بان
دوای ئه و هێرشه ناڕه‌وایه ی له هه‌ر دوو که‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس و که‌ناڵ 24 به‌رامبه ر به به‌نده کرا که یه‌ک پارچه درۆ و بوختان و ته‌شهیر و ناو زڕِاندن و ناشرین کردن بوو که ده‌توانم بڵێم دڵی هیچ که‌سێک پیَی خۆش نه‌بو جگه له دوژمنانی گه‌له‌که مان وه هه‌وڵێک بوو بۆ نه‌هێشتنی برایه‌تی و گیانی پێکه‌وه کاركردن له به‌غداد که ئه‌م جۆره ڕه‌فتاره له کاری ڕاگه‌یاندن ئێره و ئاسمان دور بوو له کاری ڕاگه یاندن.
وه‌کو هه‌ڵوێستێکی نیشتمانی و ئه‌خلاقی فراکسیونه کوردیه‌کان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیَراق هاتنه ده‌نگ بوَیه لێره‌وه به پێویستی ده‌زانم سوپاسی زوَر به‌ڕێز ئاڵا خان تاڵه‌بانی سه‌رۆکی فراکسیۆنی یهکیَتی نیشتمانی کوردستان و به‌ڕێز کاک هۆشیار عبدالڵه سه‌رۆکی فراکسۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕِان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بکه‌م که واژویان کرد له‌سه‌ر به‌یاننامه‌که و هه‌ڵوێستی ڕون و ڕۆشنیان پیشاندا وه شاهیدی هه‌ڵوێستی جوان و پاکیان بۆ دام هه‌ر وه‌ک سوپاس و بێزانینم هه‌یه بۆ برای به‌ڕێزم کاک د.موسه‌ننا که له په‌یجی تایبه‌تی خۆی دڵگرانی خۆی نیشاندا به‌رامبه‌ر ئه‌و حه‌مله اعلامیه نادروسته که سه‌راپا ته‌شهیر و ناوزاڕاندن بوو من لێره‌وه زۆر سوپاسیان ده‌که‌م و هه‌ر ئه‌وه‌ش له که‌سی خاوه‌ن هه‌ڵوێست چاوه‌ڕێ ده‌کرێ به هیوای پاراستنی یه‌کڕیزی و بۆ گه‌یشتن به داخوازیه شه‌رعییه‌كانی گه‌لی کورد و دووباره نه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م یه‌کتر شکاندنه‌ی که خزمه ت به هیچ که‌س ناکات جگه له دوژمنانی گه‌له‌که‌مان.
سه‌لیم شوشکه‌یی
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ١١/١/٢٠١٦.