11/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
هەفتەی داهاتوو یەکێتی سەردانی لایەنە سیاسیەکان دەکات
کۆبوونەوەی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆتایی هات و سەرچاوەیەکیش بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند:"یەکێتی چەند پێشنیازێکی ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان کردووە بۆ لێک نزیکبوونەوەی هەردوو لایەنەکە".
سەرچاوەکە وتیشی:"بزووتنەوەی گۆڕان تاوتوێی پێشنیازەکانی یەکێتی دەکات و دواتر وەڵامی پێشنیازەکانیان دەداتەوە".
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد:"هەفتەی داهاتوو لەسەر کێشەکانی هەرێمی کوردستان یەکێتی سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکات".
کۆبوونەوەکەی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی لەبارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ئەنجامدرا.
عومەری سەید عەلی ڕێکخەری ژووری حکومەت و پەرلەمانی بزووتنەوەی گۆڕان سەرۆکایەتی شاندەکەی گۆڕانی کرد و قادر حەمە جان ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش سەرۆکایەتی شاندەکەی یەکێتی کرد.
ژ.ک