گۆڕان بۆ مه‌لا به‌ختیار د. یوسف نە ماوەكەی بەسەرچووە، نە خیانەتی نیشتمانی كردووە تاوەكو پۆستی لێوەربگیرێتەوە
11/01/2016 نوسەر: bzavpress

گۆڕان بۆ مه‌لا به‌ختیار د. یوسف نە ماوەكەی بەسەرچووە، نە خیانەتی نیشتمانی كردووە تاوەكو پۆستی لێوەربگیرێتەوە


گۆڕان وەڵامی مەلا بەختیار ئەداتەوە

د. ئاسۆ مەحموود، باژێڕوانی سلێمانی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی ئەو حیزبە، راگەیاند: "ئەو پێشنیازە بەتەواوەتی رەت دەكەینەوە، د. یوسف نە ماوەكەی بەسەرچووە، نە خیانەتی نیشتمانی كردووە تاوەكو پۆستی لێوەربگیرێتەوە، بۆیە ئەوە لەلای ئێمە مایەی قبوڵكردن نییە".
باژێرڤانی سلێمانی گۆڕان راشیگەیاند "گەڕانەوەی سەرۆكی پەرلەمان بۆسەر كارەكەی بۆماوەی دوو مانگ، یەكێك بوو لە سێ‌ پێشنیازەكەی یەكێتی. هەر كاتی خۆشی پێی رازی نەبووین، بەڵام ئەوان بە ئێمەیان گوتبوو پێشنیازەكان ئاشكرا نەكەین، بۆیە لە راگەیاندندا باسمان نەكرد".