پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌لار رایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و دوو رووداوی هاتوچۆ روویاندا و به‌هۆیه‌وه دو شۆفێر برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه کۆپییەکی دەست بزاڤ پرێس كه‌وتووه، پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌لار رایگه‌یاند كه كه‌مێك پێش ئێستا له‌سه‌ر شه‌قامی ده‌روازه‌ی شاری كه‌لار ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر وه‌رگه‌ڕا و له‌ئه‌نجامدا شۆفێره‌كه‌ی برینداربوو.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له‌هه‌مان كاتدا ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری فاڕه له‌نزیك مزگه‌وتی بوخاری شاری كه‌لار خۆی به گه‌ڵابه‌یه‌كدا كێشا و شۆفێری فاڕه‌كه به سوكی برینداربوو.




ژ.ک