مامۆستا و فەرمانبەرانی ئەم شارە مانگرتنیان ڕاگەیاند
10/01/2016 نوسەر: bzavpress

مامۆستا و فەرمانبەرانی ئەم شارە مانگرتنیان ڕاگەیاند


بەھۆی دواکەوتنی موچەی مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٥ەوە، فەرمانبەرانی شارەوانی پارێزگای ھەڵەبجە و مامۆستایان مانگرتنیان دەستپێکردو دەرگای فەرمانگەکەیان داخست، سەرۆکایەتی شارەوانیش، پشتگیری خۆی بۆ داخوازیەکانی فەرمانبەران ڕاگەیاند.

کوێستان ئەکرەم جێگری سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە، لەلێدوانێکدا بە بزاڤ پرێسی ڕاگەیاند:"فەرمانبەران واژۆیان کۆکردۆتەوە، بۆئەوەی بایکۆتی دەوام بکەن و چیتر کاروبارەکانی ھاوڵاتیان جێبەجێنەکەن، داواکاری سەرەکیشیان پێدانی موچەی مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٥یە".

جێگری سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە ئاماژەی بەوەشدا:"وەک سەرۆکایەتی شارەوانیش، پشتیوانی لەمانگرتن و داواکاری فەرمانبەران دەکەن".

هاوکات دەستەی داكۆكی لەمافی مامۆستایانی هەڵەبجە مانگرتنیان لە بەرامبەر پێنەدانی موچەكانیان دەستپێكردەوە و ڕەخنەشیان  لە رێكخراوەكانی مامۆستایان و سەرجەم لایەنەسیاسیەكانی هەرێم هەیە كە حەپەسا و و بێدەنگن لەئاست ئەم بێ‌ موچەیی و قەیرانە یەك لەدوای یەكانەی سەر هاوڵاتیان. 

ژ.ک