فوئاد مەعسوم و صلاح الدین بهاء الدین سەردانى لایەنە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان دەکەن
09/01/2016 نوسەر: bzavpress

فوئاد مەعسوم و صلاح الدین بهاء الدین سەردانى لایەنە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان دەکەن


سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتوو لە پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، لە هەفتەى داهاتووەوە هەریەکە لەبەرێزان دکتۆر فوئاد مەعسوم و مامۆستا صلاح الدین بهاء الدین سەردانى لایەنە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان دەکەن.

ئەبوبەکر هەڵەدنى سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتوو لە پەرلەمانى کوردستان  لە بەرنامەى تاوتوێى کەناڵی ئێن ئاڕ تییدا ڕایگەیاند، فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆمارى عێراق و مامۆستا صلاح الدین بهاء الدین ئەمیندارى پێشووى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان لە ڕاوێژدان بۆ چارەسەر کردنى قەیرانى سیاسى هەرێم و سەردانى لایەنەکان دەکەن.
سەرۆکى فراکسیۆنى یەکگرتوو ئاماژەى بەوەشکرد، سەردانى بەرێزان دکتۆر فوئاد مەعسوم و مامۆستا صلاح الدین بهاء الدین بۆ لاى لایەنە سیاسییەکانى هەرێم لە هەفتەى داهاتووەوە دەستپێدەکات...