09/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
ترسان لە خوودا
مه‌به‌ست له ترسان له‌خواى په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌يه كه‌وا مرۆڤ له خوا بترسێت توشي سزايه‌كي بكات چ له دونياو چ له قيامه‌تدا, له دونيا توشي هه‌ر به‌ڵايه‌كي بكات به ويستي خۆي له نه‌خۆشي و مردن و ئازار و ناره‌حه‌تي . وه ئه‌مه‌ش تايبه‌تمه‌نده به خوا وه و نابێت ئه‌م ترسه‌ى له دروست كراوه‌كاني خوا هه‌بێت.
(1) خواى په‌روه‌ردگار وه‌هاي داناوه بۆمان كه ئيمان‌دار له‌گه‌ڵ هه‌بوني ئومێده‌كاني ترسيشي له‌خوا هه‌بێت و مرۆيه‌كي ترسا‌و و به‌ئومێد بێت هه‌روه‌ك په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت {يَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ}: ئومێديان به‌ده‌ست هێناني به‌هه‌شت و له‌سزاى خودا‌ش ده‌ترسێن.
پێويسته ترسان له‌خوا ناسيني سزاى توندي ڕۆژي دواى و دۆزه‌خ به‌دواى خۆي‌دا بهێنێت و ئومێد بونيش به‌خوا ناسيني به‌زه‌ى و ميهره‌باني و گه‌وره‌ى پاداشتي خواى بۆ برواداران له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت , به‌م پێسه هه‌ركه‌س ميهره‌باني خواى ناسيني ئومێدي پێي ده‌بێت و هه‌ركه‌سيش سزاى خواى ناسيني لێي ده‌ترسێت.
وه زانايان فه‌رمويانه باشتر وه‌هايه ئاده‌ميزاد له‌زۆربه‌ى كاته‌كاني ژياني له‌خوا بترسێت , هه‌تاوه‌كو به‌هۆيه‌وه خۆي قه‌ده‌غه كراوه‌كان بپارێزێت و هه‌ميشه كار و كرده‌وه باشه‌كان ئه‌نجام بدات, وه‌له سه‌ره‌مه‌رگيشيدا ئومێدى زۆري به‌خوا هه‌بێت و چاوه‌رواني پاداشتي خوا بێت هه‌روه‌ك خۆشه‌ويست فه‌رمويه‌تي "لا يموتن أحدكم إلا وهو يحسن الظن بالله تعالى "
(2) : باهه‌ركه‌سێك له‌ئێوه نه‌مرێت هه‌تاوه‌كو گوماني باش به‌خوا ده‌بات وه خواى گه‌وره له‌چه‌ندين ئايه‌تدا هانمان ده‌دات بۆ ترسان له خودا و باسي پاداشتي ترساوان له خوامان بۆده‌كات: {إِنَّ الَّذِينَ هُمْ مِنْ خَشْيَةِ رَبِّهِمْ مُشْفِقُون}, {إِنَّهُمْ كَانُوا يُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَيَدْعُونَنَا رَغَبًا وَرَهَبًا وَكَانُوا لَنَا خَاشِعِينَ}, {وَلِمَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِ جَنَّتَان} .
وه‌هۆكاري زياد بوني ترسانيش له خوا بريتيه له زياد كردني زانستي خواناسن و شاره‌زابون له شه‌ريعه‌ته‌كه‌ى خوا و ناسيني ناو و سيفاته به‌رزه‌كاني خوا {إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاء}: به‌ڕاستي ئه‌وانه‌ى زۆر له‌خوا ئه‌ترسن له‌به‌نده‌كاني خوا زاناكانن.
(3)به‌ڵام ئه‌وه‌ى پێويسته جه‌ختي له‌سه‌ر بكرێته‌وه ئه‌وه‌يه پێويسته موسولمان له خوا ترساني به شێوازێك بێت نه‌گاته ئاستي بێ ئومێد بوون له خوا و ترس له‌گه‌ڵ ئومێد بێت و يه‌كيان به‌ته‌نها نه‌بن.
نابێت له ئومێديشدا زێده ڕۆي بكرێت و به جۆرێك بێت بگاته ئاستي (الأمن من مكر الله)( دڵنيا بون و گوێ نه‌دانه سزاى خوا) چونكه خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (فَلا يَأْمَنُ مَكْرَ اللَّهِ إِلاّ الْقَوْمُ الْخَاسِرُونَ) : هيچ كه‌س له سزاى خوا غافڵ و دڵنيا نابێت ته‌نها گه‌لي تێدا چوو نه‌بێت.
هه‌روه‌ها له‌زێده‌ڕۆي كردن له‌ترسيشدا بێ ئومێديمان بۆ دروست نه‌بێت چونكه ئه‌وه‌ش ڕه‌فتاري موسوڵمان نيه و خوا ده‌فه‌رموێـت {وَمَنْ يَقْنَطُ مِنْ رَحْمَةِ رَبِّهِ إِلاّ الضَّالُّونَ}: كي له‌ميهره‌باني خوا بێ ئومێد ده‌بێت سه‌ر لێ شێواوه‌كان نه‌بێت..
- دڵنيابوون يان غافڵ بون له‌سزاى خوا بريتيه له‌تاوان كردن و به‌ردوام بون له‌سه‌ري له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گوێ نه‌ده‌يت و بڵێي خوا به‌خشنده‌يه.
- بێ ئومێديش له‌خوا بريتيه له چاوه‌ڕێ نه‌بوني ده‌روي خێر و ميهره‌باني له‌لايه‌ن خواوه. هه‌ردوكيشيان تاوانن.
(4)هه‌ندێكيش فه‌رمويانه ترسان له‌خوا : ئازاري ناخه, له‌كاتي كه‌وتنه نێو تاوان.
(5)له‌م سۆنگه‌يه‌شه‌وه بۆ ترسان له خوا بروانين كه مه‌به‌ست پێي گێڕانه‌وه‌مان له‌تاوان و بێ فه‌رماني په‌روه‌ردگار و چاكسازييه له خۆمان و كۆمه‌ڵگه‌دا و يه‌كێكه له‌هه‌ره گه‌وره ترين ئاكاره‌كاني موسوڵمان و خواى گه‌وره به‌نيشانه‌ى باوه‌رماني داناوه.
هه‌روه‌ها هێنه‌ري ئومێده به‌دواى خۆي‌دا و هه‌ردوكيان باوه‌ڕمان ته‌واو ده‌كه‌ن و نيشانه‌ى بێ ئومێد بوون نيه له‌خوا.
ده‌توانين ئه‌و بۆچونه به‌رپه‌رچ بده‌ينه‌وه‌كه به‌لاي نه‌ترسان له‌خوا مان ده‌به‌ن, و به‌ڵكو ترسان له‌خوايه ئاراميمان پێده‌به‌خشێت له‌سه‌ر به‌ندايه‌تي و خوا ڕازي كردن له‌خۆمان و متمانه‌ى گه‌وره مان بۆ دروست ده‌كات و هێور كه‌ره‌وه‌ى ناڕه‌حه‌تي و ئازاري به‌لاكانه له‌سه‌رمان.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه‌كان.
قورئاني پيرۆز
1- كتاب التوحيد المسمى بـ «التخلي عن التقليد والتحلي بالأصل المفيد», عمر العرباوي الحملاوي
2- سنن ابن ماجة, وأبو داود
3-المفيد في مهمات التوحيد, د. عبد القادر بن محمد عطا صوفي.
4- الإرشاد إلى صحيح الاعتقاد والرد على أهل الشرك والإلحاد, صالح بن فوزان بن عبد الله الفوزان
5- تسهيل العقيدة الإسلامية, عبد الله بن عبد العزيز بن حمادة الجبرين