30/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
١٧ کەس لە سامەڕا بوونە قوربانی
لە بازاڕێکی شاری سەمەڕا لە باکوری بەغداد سەیارەیەکی بۆمب ڕێژکراو تەقیەوە ، رۆژی پێنج شەممە ٢٩/٨/٢٠١٣ بووە هۆکاری ١٧ قوربانی و زیاد لە ٤٠ کەس بریندار بوون.
یەکێك لە بەرپرسانی پۆلیسی ئەو شارە رایگەیاند کە لە نێوان کوژراو بریندارەکاندا منداڵ و ئافرەتی تێدایە.
شایانی ووتنە ئەو تەقینەوەیە لە ناوەڕاستی بازاری ئەوشارەدا روویداوە کاتژمێر ٤ بەکاتی ناوەندی ئەو ووڵاتە دوای نێوەڕۆ کە بازار خەڵکی لە خۆ دەگرێت.. ئەو بازراە ناسراوە بە بازاڕی "موریدی" گەورەترین بازاری سەوزەو میوەیە لە سەمەڕادا
رۆژێك پێش ئەو رووداوە پایتەختی عێراق زۆرترین هێرشی لەو جۆرەی کرایە سەر زیاد لە ٧٥ کەس بوونە قوربانی و هەروەها زیاد لە ٢٠٠ کەسیش بریندار بوون
ئەمە سەر دێرەکەی بێت