09/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
دادگای نەرویج بڕیارێکی نوێی لەسەر کرێکار دەرکرد
برایه‌كى مامۆستا كرێكار ئه‌میرى پێشوى رێكخراوى ئه‌نسار و ئیسلام له كوردستان ئاشكرای ده‌كات كه دادگاى ئۆسلۆ ماوه‌ى 3 هه‌فته راگرتنى ناوبراوى به‌بێ ئاماده‌بوونى له‌دانیشتنى دادگادا درێژكردووه‌ته‌وه.
خالد ره‌نجده‌ر، براى مامۆستا كرێكار ئه‌مڕۆ شه‌ممه(9 -1 -2016) له پێگه‌ی تایبه‌تىی خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیویه‌تی"دادگاى ئۆسلۆ دوێنێ 8/1/2016 سێ هه‌فته‌ى تر‌ى راگرتنى مامۆستا كرێكارى نوێكرده‌وه به‌بێ ئاماده‌بوونى خۆى له‌دانیشتنه‌كه‌ى دادگا‌و ده‌زگاى هه‌واڵگریشى ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه‌له‌وه زیاتر هیچ زه‌روره‌تێك نیه بۆ ڕاگرتنى له‌زیندان".
ناوبراو ئاماژه‌شی به ئه‌وه‌داوه كه به‌گوته‌ى پارێزه‌رى ده‌زگاى هه‌واڵگرى نه‌رویج بۆ میدیاكان ئه‌م هه‌فته‌یه له‌گه‌ڵ پۆلیسی ئیتالیادا دانیشتن ده‌كرێت بۆ ته‌سلیمكردنى مامۆستا كرێكار‌و كه‌سێكى دیكه به‌پۆلیسی ئه‌و وڵاته.
ژ.ک