09/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
سبەی کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت ئاگادار دەکرێنەوە بۆ کەمکردنەوەی نرخی کارتەکانیان
وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێم ئاشكرایدەكات، سبەی یەكشەممە نوسراوی كەمكردنەوەی كرێی مانگانەی ئینتەرنێت ئاراستەی سەرجەم كۆمپانیاكانی ئەو بوارە دەكەن و ووتیشی ئەگەر هەر كۆمپانیایەك پابەندی بڕیارەكەی وەزارەتی گواستنەوە نەبێتو نرخ كەمنەكاتەوە ئەوا ڕێكاری یاسایی لەدژی دەگیرێتەبەر.
مەولود باوەموراد وەزیری گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێم بە (وەكالەت ) رایگەیاند : سبەی یەكشەممە نوسراوی كەمكردنەوەی كرێی مانگانەی ئینتەرنێت ئاراستەی سەرجەم ئەو كۆمپانیایانە دەكەین كە مۆڵەتی فەرمییان لەحكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە.
وتیشی : بڕیارە یەك لەسەر سێی نرخی ئێستای كرێی مانگانەی ئینتەرنێت كەم بكرێتەوە واتە ئەگەر كرێی مانگانەی هێڵێكی ئینتەرنێت سی هەزار دینار بێت دوای بڕیارەكەی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن دەبێتە بیست هەزار دینار.
ئەوەشی خستە روو ئەگەر هەر كۆمپانیایەك پابەندی بڕیارەكەی وەزارەتەكەی نەبێتو نرخ كەم نەكاتەوە ئەوا ڕێكاری یاسایی لەدژی دەگیرێتەبەر.
ژ.ک