09/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
پێشنیارێک بۆ پێشوازیکردن لە نەوشیروان مستەفا دەکرێت
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، چه‌ند باژێروان و هه‌ڵسوڕاوێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێشنیاری ئه‌وه‌یان كردووه له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا پێشوازی جه‌ماوه‌ری له نه‌وشیروان مسته‌فا بكرێت.
كوێستان محه‌مه‌د، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بە ماڵپەری خەندانی وتووە: "چه‌ند باژێروان و هه‌ڵسوڕاوێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێشنیاری ئه‌وه‌یان كردووه له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا پێشوازی جه‌ماوه‌ری له نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بكرێت".
وتیشی: "من پێم باشنییه ئه‌و پێشوازییه له رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بكرێت، چونكه ئه‌وه كارێكی ته‌قلیدییه".
ئاشكراشیكرد: "دڵنیام له‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فاش به‌وه رازی نابێت".
نزیكه‌ی چوار مانگه نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی هه‌رێمی كورستانی جێهێشتووه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه به فه‌رمانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌زیره‌كانی گۆڕان له پۆسته‌كانیان دورخراونه‌ته‌وه.
س.خه‌ندان
ژ.ک