بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە كە لە ئێستادا تونێلی پێشڕەو داخراوە.
سەرچاوەیەك لەكۆنترۆڵی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند بەمەبەستی پاككردنەوەی تونێلی پێشڕەو، لەئێستادا ئەو تونێلە بەڕوی شۆفێراندا داخراوە. ئاماژەی بەوەشكرد كە داخستنەكە كاتییەو بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێكە.
تونێلی پێشڕەو دەكەوێتە باكوری شاری سلێمانییەوەو قەزای شارباژێڕ بە ناوەندی شارەوە دەبەستێتەوە.
ژ.ک