09/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
نرخی بەنزین بەشێوەیەکی بەرچاو لەپارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دادەبەزێت
سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ به‌شێكی زۆری به‌نزینخانه ئه‌هلییه‌كانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه نرخی یه‌ك لیتر به‌نزینیان بۆ 550 دینار دابه‌زاند، ده‌شڵێت، له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا نرخه‌كه بۆ 500 دینار داده‌به‌زێت.
غالب محه‌ممه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی سه‌باره‌ت به دابه‌زینی نرخی به‌نزین ڕایگەیاند: "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ی كانونی دووه‌می 2016 به‌شێكی زۆری به‌نزینخانه ئه‌هلییه‌كانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه وه‌ك (سه‌یدسادق و پێنجوێن و دوكان) نرخی یه‌ك لیتر به‌نزینیان بۆ 550 دینار دابه‌زاند كه ئه‌مه‌ش ماییه‌ی خۆشحاڵییه‌و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌میشدا نرخه‌كه بۆ 500 دینار داده‌به‌زێت".
ڕاشیگەیاند: "ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزنه‌بێته‌وه ئه‌وا نرخی یه‌ك لیتر به‌نزین بۆ 500 دینار داده‌به‌زێت".
باسی ئه‌وه‌شی كرد: "هۆكارێكی تری دابه‌زینی نرخی به‌نزین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كێبڕكێ(منافه‌سه)ی نێوان بازرگانه‌كان، به‌ڵام كێبڕكێكه بۆ دابه‌زاندنی نرخی به‌نزینه نه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ئێمه به خاوه‌نی بهنزینخانهكانمان وتووه هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت به‌نزینخانه‌كه‌ی بكات به ئه‌هلی با بیكات پاش ئه‌وه‌ی كه بارودۆخ باش بوو جارێكی تر ئێمه به‌نزینخانه‌كه‌ی ده‌كه‌ینه‌وه به حكومی".
ژ.ک