نرخی کارتەکانی ئینتەرنێت ڕاگەیەندرا(دڵخۆشکەرە) لەبزاڤەوە نرخەکان بخوێنەرەوە
09/01/2016 نوسەر: bzavpress

نرخی کارتەکانی ئینتەرنێت ڕاگەیەندرا(دڵخۆشکەرە) لەبزاڤەوە نرخەکان بخوێنەرەوە


پاش بڕیاری دابەزاندنی نرخی ئینتەرنێت بە ڕێژەی یەک لەسەر سێ، بە گوێرەی بڕیارەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان نرخەکان بەم شێوەیەی لێدێت.

هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی نرخی کارتی مانگانەی هێڵەکانی ئینتەرنێت ئەویش بەگوێرەی ئەو قەیرانە داراییەی ڕووبەڕڕووی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بووەتەوە.
 
بڕیارەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای پێشنیازێکی د.شێرکۆ حەمە ئەمین، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان هات کە داوای کردبوو لەگەڵ کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی کارەبادا، پێویستە نرخی هێڵەکانی ئینتەرنێتیش کەم بکرێتەوە.
 
دابەزینی نرخەکانیش بەم جۆرەیە:
 
کارتی ١٥،٠٠٠ دەبێتە ١٠،٠٠٠ دینار
کارتی ٢٠،٠٠٠ دەبێتە ١٣،٥٠٠ دینار
کارتی ٢٥،٠٠٠ دەبیتە ١٦،٧٥٠ دینار
کارتی ٣٠،٠٠٠ دەبێتە ٢٠،٠٠٠ دینار
کارتی ٣٥،٠٠٠ دەبێتە ٢٣،٥٠٠ دینار
کارتی ٤٠،٠٠٠ دەبێتە ٢٦،٥٠٠ دینار
کارتی ٥٠،٠٠٠ دەبیتە ٣٣،٥٠٠ دینار
کارتی ٦٠،٠٠٠ دەبێتە ٤٠،٠٠٠ دینار
کارتی ١٠٠،٠٠٠ دەبێتە ٦٦،٥٠٠ دینار

‌‌
ژ.ک