له پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆلی باران و لێزمه‌یه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتۆته‌وه، لافاو زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به‌هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌وه رێگای سه‌ره‌كی سه‌یدسادق –هه‌ڵه‌بجه و سه‌یدسادق – پێنجوێن گیراوه، هاوڵاتیانیش گله‌ییان هه‌یه كه حكومه‌ت وه‌ك پێویست نه‌چووه به‌هانایانه‌وه.
ئه‌بوبه‌كر حسێن دانیشتوویهكی قه‌زای سه‌یدسادق به بزاڤ پرێسی راگه‌یاند: كه به‌هۆی لافاوه‌وه زیاتر له 100 ماڵ ئاوی تێچووه و زه‌ره‌رمه‌ند بوون.
وتیشی: "چه‌ندین كۆگا له قه‌زاكه به‌هۆی لافاوه‌وه داخراون و زیانیان به‌ركه‌وتووه".
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌وه گرفت بۆ رێگای سه‌ره‌كی سه‌یدسادق – سلێمانی دروست بووه و تائێستاش باران و لافاوه‌كه به‌رده‌وامیی هه‌یه.



ژ.ک