به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه له‌سه‌ر رێگای گشتی ( شاره‌زوور - سه‌یدسادق) گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه به‌سه‌ختی برینداربوو.
ئه‌حمه‌د عه‌لی، ئێشگری كارگێڕی له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ره‌وف به‌گ له قه‌زای شاره‌زوور، به بزاڤ پرێسی راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ هه‌ینی له سه‌ر رێگای گشتی (شاره‌زوور- سه‌یدسادق) له نزیك گوندی ته‌پی كه‌ره‌م، دوو ماتۆڕسكیل كه چوار گه‌نجی به‌سه‌ره‌وه بووه، پێش بڕكێیان كردووه و یه‌كێكیان خۆی كێشاوه به به ئۆتۆمبێلێك".
وتیشی: "به‌و هۆیه‌وه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن (25) ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا و گه‌نجێگی دیكه‌ی ته‌مه‌ن (27) ساڵ به‌سه‌ختی بریندار بوو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "هه‌ردوو گه‌نجه ئاواره‌ن و خه‌ڵكی سوریان، ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كرا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "برینداره‌كه دوای چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كرا به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه".
.jpg)
ژ.ک