08/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
چەند منداڵێکی دیکەی ونبوی هەڵەبجە دۆزرانەوە
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئاشكرایكرد، تا ئێستا نۆ منداڵ په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردون ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندوه، به‌ڵگه‌ی پێویستیان له‌به‌رده‌ستدایه كه منداڵی هه‌ڵه‌بجه‌ن، به‌ڵام له‌ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یی ده‌رنه‌بڕیوه، گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری مایكرۆجین واژۆ بكات به‌مه‌به‌ستی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كه‌یسی منداڵه ونبوه‌كان.
لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به بزاڤ پرێسی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا یه‌كێكی دیكه له‌منداڵه ونبوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه بۆ هه‌ڵه‌بجه هێنرایه‌وه، نمونه‌ی خوێنی لێوه‌رگیرا بۆ پشكنینی DNA، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تی ههرێمو لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه ئاماده‌ییان ده‌رنه‌بڕیوه بۆ واژۆكردنی گرێبهستێت له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری مایكرۆجین بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ڕابگه‌یه‌نرێت، ده‌ستبكرێت به‌پشكنین بۆ منداڵه ونبوه‌كانی دیكه.
وتیشی:"ڕۆژانه منداڵه ونبوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ده‌كه‌ن، داواده‌كه‌ن كه‌یسه‌كانیان بۆ یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام نازانین چیان پێ بڵێن، چونكه حكومه‌تی هه‌رێم زۆر بێ باكه له‌ئاست ئه‌و دۆسیه گرنگه‌دا، ته‌نانه‌ت یه‌كێك له‌منداڵه ونبوه‌كان به‌ناوی (به‌رزان) ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه، سه‌رجه‌م ماڵۆ پێداویستییه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌ی هه‌رزان فرۆش بكات، ته‌نها له‌پێناو یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ی".
به‌وته‌ی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ش، تا ئێستا نۆ منداڵ په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردون ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندوه، كه به‌ڵگه‌ی پێویستیان له‌به‌رده‌ستدایه كه منداڵی هه‌ڵه‌بجه‌یین، له‌كاتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له‌نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران له‌لایه‌ن خێزانه ئێرانیه‌كانه‌وه ههڵگیراونهتهوهو به‌خێوكراون.
پێشتریش دوای زیاتر له‌پێنج مانگ چاوه‌ڕوانی، توانرا دۆسیه‌ی منداڵێكی ونبوی هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌ناوی (مریه‌م) كه دواتر به (هاوناز) ناسێنرا یه‌كلایی بكرێته‌وه، بهكهسوكاره ڕاسته‌قینه‌كه‌ی شاد ببێته‌وه.
ژ.ک