08/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە
نرخی نەوت دوای ئەوەی لە رۆژی پێنجشەممە6%-ی بەهاکەی لەدەستدا، بۆ رۆژی هەینی 8-1-2016 جارێکی دیکە بەهای ئەو کاڵا ستراتیژییە بەرزبووەوە، بەهۆی بووژانەوەی پێنوێنە چینییەکان.
لە رۆژی رابردوو 7% بەهای پشکەکان لە بۆرسەی شەنگهای لە چین دابەزین، بەو هۆیەوە نرخی نەوتیشی لەگەڵ خۆی دابەزاند، ئەمڕۆ هەینی لە سەرەتای کردنەوەی مامەڵەکاندا جارێکی دیکە بەهای پشکەکان لە چین بەرزبوونەوە و بەو هۆیەشەوە بەهای نەوتی خاو بە نزیکەی 2% زیادیکردووە.
لە رۆژی پێنجشەممە 6-1-2016 بەهای ئەو کاڵا ستراتیژییە گەیشتە نزمترین ئاست کە 32 دۆلار بوو بۆ هەر بەرمیلیک، بەڵام ئەمرۆ بەهای هەر هەربەرمیلیک لە نەوتی خاوی برێنت لە ئاستەکانی 34 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات بەهای هەر بەرمیلیک لە نەوتی خاوی تێکساس لە ئاستەکانی 33 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ژ.ک