07/01/2016
•
نوسەر: bzavpress
•
وەزارەتی کشتوکاڵ:هاوردەکردنی گۆشتی مریشک بۆ هەرێم کەمدەکرێتەوە
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڕیاری دا كە بڕی گۆشتی مریشكی هاوردە لە دەرەوە بۆ هەرێمی كوردستان بە رێژەی 50% كەم بكاتەوە.
دكتۆر ئەنوەر عومەر قادر بەڕێوەبەری گشتی پلان و بەدواداچوون و وتەبێژی وەزارەت لەو رووەوە راگهیهندراوێكدا كه كۆپییهكی بۆ بزاڤ پرێس نێردراوه، رایگەیاندووه: "وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمی مریشكی خۆماڵی كە لەم ماوەیەدا نرخی زۆر هەرزان بووەو بۆ ئەوەی خاوەن كێڵگە پەلەوەڕیییەكان زەرەرمەند نەبن، بڕیاریدا گۆشتی مریشكی هاوردە لە دەرەوە بۆ ناو هەرێمی كوردستان بە رێژەی 50% لەو بڕەی پارێزگاكان داوای دەكەن بۆ بازاڕ، كەم بكرێتەوە".
وتەبێژی وەزارەت ئاماژەی بەوشكرد كه بۆ رەچاوكردنی بەرژەوەندیی خاوەن كێڵگەكانی پەلەوەر، رێگە دەدرێت بە هەناردەكردنی بەرهەمی مریشكی خۆماڵی هەرێمی كوردستان بۆ پارێزگاكانی عێراق.
ژ.ک